هەوڵ هەیە كورد و سوننەپەڕاوێز بخرێن

هەوڵ هەیە كورد و سوننەپەڕاوێز بخرێن

رائیب شێروانی- هەولێر: بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی بە زاری كرمانجی گووت" بارودۆخی عێراق زۆر ئاڵۆزە، ئەگەر بارودۆخەكە هەر بەو شێوەیە بێت عێراق دەبێتە دەوڵەتێكی فاشیل، لە عێراقی ئێستا ئەوەی گوێی لێ دەگیرێت تەنیا شیعەیە، هەوڵ هەیە كورد و سوننە پەڕاوێز بخرێن".
هوشیار سوێلی رایگەیاند:" ئەو بارودۆخەی كە ئێستا لە عێراق هەیە، دۆخێكی نا ئاساییە،ئەوەی كە كێشەكەی ئالۆزتریش كردووە ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێرانە، كە بووە هۆی ئەوەی پەرلەمانی عێراق تاكلایەنانە داوا بكات كە هێزە بیانییەكان، بەتایبەتی ئەمریكا لە عێراق بچنە دەرەوە، هەر چەندە بڕیارەكە، بڕیارێكی موڵزەم نییە لەسەر حكوومەتی ئێستای عێراق، بەڵام دیسان شكاندنی ئەو مەبدئە بوو كە چەندین ساڵە عێراقی پێ بەڕێوەدەبرێت كە مەبدەئی تەوافق و سازانە".

 

زۆرترین بینراو