وتاره‌كەی سەرۆكی حكومەتی و ڕێكارەكانی چاكسازی

گێلاس فاخیر

كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێم ئەگەر چی درێژە پێدەری كابنەكانی تری حكومەتی ھەرێمە، بەڵام لە سەرتایی ڕاگەیاندنی كابینەكە سەرۆكی حكومەت وتارێكی دوور و درێژی لە بارەی چاكسازی و گۆڕانكاری جدی دا لە ھەرێمی كوردستان ، گرینگترینیان چاكسازی دارای و ئابووری ھەروەھا پەردان بە زیاد كردنی سەرچاوە ھەمەجۆری دارایی بوو كە لەناویاندا گرینگی دان بە كەرتی كشتوكاڵ و گەشتیاری بوو، دوای نزیكەی ساڵيَك لە دروست بوونی كابینەی نۆیەم دەبینین چەندین قەیران بەرۆكی حكومەتی ھەرێمی گرت كە لە ھەندێكیان حكومەت توانی زۆر باش بەسه‌ریاندا زاڵ بێت و ھەندێكیشیان بە ھۆی كەڵەكە بوونی قیرانە ئابووریەكانی كابینەكانی پێشوو نەتوانراوە بەسریدا زاڵ بێت ، بۆیە لە ڕێكەوتی( ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ) سەرۆكی حكومەت وتارێكی دا، لە وتارەكەیان ئاماژە بە كار و پڕۆژەكانی كابینەی نۆیەم لەم ساڵدا خرایە ڕوو ھەروەھا باسی كێشەكانی ئابووری و پەتایی كۆڕۆنای كرد، سەرۆكی حكومەتی ھەرێم وێڕای دەست خۆشی بۆ كارمەند و فەرمانبەرەكانی باسی كێشەی مووچەی كرد و ڕێكارەكانی ڕێكەوتنی لەگەڵ بەغدا خستە ڕوو، ئەوەی من پێم باش بوو لەسەری بدوێم زیاتر ڕێكارەكانی گەرنگی دان بە ھەردوو سەرچاوە ماددیەكانی كە بەڕێزیان باسی كرد بدەم ،ئەوانیش پەرەدان بە كەرتی كشتوكاڵ و گەشتیارییە:

چۆن پەرە بە كەرتی كشتوكاڵ بدەین؟

جێگای باسە بڵێین بەداخەوە لە ماوەی سی ساڵی ڕابردووە تاكو ئێستا كەرتی كشتوكاڵی ھەرێم بەرەو دواوە چووەو بێ بایەخ كراوە ، ئەمەش ھۆكارەكەی دەگڕێتەوە بۆ حیزبە كوردییەكان كە خەڵكێكی زۆریان لە كشتوكاڵ و ئاژەڵداری دوور خستەوە و خستیانە ڕیزەكانی چەكداری بە تایبەت ھێزەكانی پێشمەرگە و ناوەخۆ ، ھەبوونی ھێزی بەرگری وەك ھێزەكانی پێشمەرگە و ناوەخۆ ئەگەر چی گرینگی زۆری بینیوە لە سەقامگیری و ئارامی ھەرێمەكەمان لەھەمان كاتددا بەھۆی ڕێژەی كەمی گەنج لە ساڵانەی ڕابردووە خەڵكێكی زۆر لە گوند و ناوچە دوورەكان لەو دوو ھێزانی باسمانكرد دامەزران بەمەش مەترسی لەسەر بەروبومی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری دروست بوو ، كە تا ئەو كاتەی ئێمە تێیدا دەژین تەواوی سەرچاوەكانی خۆراك لەدەرەوەی ھەرێم ھاوردە دەكرێن و كەچی ئێستا چینێكی زۆری گەنج بێ كارە و چاوەڕێی دەستی حكومەتە كە بە خێویان بكات! ، بۆیە بە بڕوای من باشترین ڕێكار بۆ ئەوەی ھەرێم پەرە بە كەرتی كشتوكاڵ بدات و توانی گەنجەكان بقۆزێتەوە و بەكاری بێنە بریتییە لەو خاڵانەی خوارەوە :
1. بەروبومی ناوەخۆی پەرەی پێ بدرێ و سنورەكان سانسۆریان بخرێتەسەر كە تاكو ئێمە بەروبومی خۆمان ھەبێ ھی دەرەو ھاوردە نەكرێ و یان سنوردار بكرێ.
2. حكومەت كێشەی ئاو و ئاودێری بۆ زەویە كشتوكاڵیەكان چارەسەر بكات و لە قازانجی بەروبومەكە تێچوەكەی بگرێتەوە خزێنەی دەوڵەت.
3. ھەمان تەجروبەی كابینەكانی پێش خۆی نەكات و ھاوكاری جوتیاری ڕاستەقینە بێت نەك ئەوانی بە ناوی زەوەی كشتوكاڵی پارە لە حكومەت وەربگرن و لە شتی ترخەرجی بكەن.
4. دروست كردنی كۆگای گەورە تایبەت بە ھەڵگرتنی بەروبومی كشتوكاڵی، ھەم بۆ بەڵانسی نرخ و نەڕزینی بەرھەمەكان.
5. وەرگرتنی ھاوكاری پڕۆژەی كشتوكاڵی لەو وڵاتانەی كە لەڕووی كشتوكاڵ پێشكەوتن و بەرھمی نەوازەیان ھەیە.
6. دابین كردنی ئامێرە پێشكەوتووەكانی كشتوكاڵ بۆ وەرزەكانی دوورێنە و گەشەی بەروبوم.
ئەمانەو چەندین برگەی تر كە دەتوانن ببنە ھاوكار بۆ پەرەدان بە كەرتی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری.

چۆن حكومەت پەرە بە گشتیاری ھەرێم بدات؟
بۆ وڵام دانەوەی ئەو پرسیارە ئێمە وەك ھەر تاكێك دەتوانین ئاماژە بە چەندین ڕێكار و ڕێگەچارەی گونجاو بدەین كە لایەنە پەیوەندی دارەكان سودی لێ ببینن ، ڕەنگە كۆمەڵێك كار بەدەستی حكومەت ھەبن كە ڕوئیای جیاوازتر و باشتریان ھەبێ بۆ گەشە پێدانی كەرتی كشتوكاڵ بەڵام لەبەر ئەوەی ئێمە لە ناوچە گەشتیاریەكاندا دەژین دەبینن چەندین سێكتەر ھەن بە پێی پێویست نەتوانراوە سودیان لێ ببینرێ بۆیە ناچارین جار جار لە ڕێی نووسینەكانمان بیر و ڕاكانمان دەربڕین .
كەرتی گەشتیاری دەبێ موڵكداری حكومی بێت نەك شەخسی و كەسی واتە دەبێت حكومەت خۆی چاودێری شوێنە گەشتیاریەكان بكات ، بە كرێ یان بە ساڵانە بیدات بە كەرتی تایبەت یاخود باج ڕوسوماتی فەرمی ھەبێ بۆ ئەو ناوچانەی دوور دەستن ناتوانێ خۆی سەرپرشتیان بكات بۆیە بە بڕوای من ئەو خاڵانەی خواروە زۆر گرینگن كە كاریان لەسەر بكرێ:
1. پێویستە گشت شوێنە گەشتیاریەكان پێداچوونەوەی پێ بكرێت و حكومەت لە ڕێگەی دامەزراوەكان لە ژێر دەستی شخسەكان دەری بێنێ، چونكە زۆربەی شوێنەكانی گەشتیاری داگیر كراون.
2. دانانی باج لە سەر ڕێگای ناوچە گەشتیاریەكان و دابین كردنی ڕێگا و جێگای شیاو لە بەرمابەر ئەو باجەی لێیان وەردەگیردرێت.
3. دروست كردنی بەنداو لە ناوچە شاخاویەكان كە دەبێتە سەرچاوەی كارەبا و ماسی جگە لە پەرەدان كەرتی گشتیاریی .
4. سود وەرگرتن لە وڵاتانی خاوەن ناوەچە گەشتیاریە نەوازەكان و ھاوكاری وەرگرتن لێیان.
5. وەرگرتنی باج و ڕسوماتی فەرمی لەو خاوەن شوێنە گەشتیاریانەی كە موڵكی گشتیان وەك زەوی و ئاو بەكار ھێنەوە.
ئامانەوە چەندین ڕێكار كە دەكرێ بە ڕاوێژكردن بە كەسانی خاوەن ئەزموون پڕۆژیان لەگەل باس بكرێ و ڕاو بۆچوونیان لێ وەربگیردێت .

ئەگەر حكومەت بیەوێت ھەنگاوی مەزن و ستراتیجێك بۆ دابین كردنی سەرچاوەماددیەكان دابنێ ، پێویستە ڕێكارەكان وەك خۆی جێبەجێ بكات و نەترسێ لە ھیچ ھێز و لایەنێك كە تاكو ئێستا سودیان بۆخۆیان و زیانیان بۆ حكومەت ھەبووە، چونكە دامەزروەكانی حكومی چەند جددی بن پێشكەوتن و چارەسەر و چاكسازیەكان خێراتر دەبن.

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو