وه‌زیری په‌روه‌رده‌: ده‌رگای قوتابخانه‌كان ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان‌ ده‌كرێنه‌وه‌

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: ده‌رگای قوتابخانه‌كان ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان‌ ده‌كرێنه‌وه‌

زاری كرمانجی - هەولێر : وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە قۆناغی یەكی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە، دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بۆ تاقیكردنەوەكان دەكرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی خۆی كرد و تیایدا ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە كە لە پەرلەمانی كوردستان ئامادە بوو رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر ئەوە پێكهاتوون كە بە ڕەچاوكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكان، لە قۆناغی یەكی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانیەوە، دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بۆ تاقیكردنەوەكان دەكرێنەوە‌، لەبەرئەوەی هیچ ئاماژەیەكی دڵنیاكەرەوە نییە كە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان نەماوە.

راشیگه‌یاند سەرۆك وەزیران و جێگری سەرۆك وەزیران و كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەرۆشی ئەوەیە گیانی قوتابیان سەلامەت بێت.

زۆرترین بینراو