
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كێشه‌كان و خاوی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستان، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: کێ هێڵی ئینتهرنێتەکەی خاوە ئاگادارمان بکاتەوە.
ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدۆكا وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەتەوە ده‌ڵێت: ماوەی دوو رۆژە تێبینی و گلەیی ژمارەیەك له هاووڵاتیانی بەڕێز لە رێگای سۆشیال میدیا بهمن گه‌یشتووه، تاكو بتوانین بە شێوەیەکی شایستەتر لە خزمەتی ئێوەی بەرێز دابین، تكایە به نامە و له رێگه‌ی ئه‌م ژماره‌یه‌وه (009647504761663) پەیوەندیی بە هاوكارمان ستیڤ كۆیی بكه‌ن.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: له رێگه‌ی sms، یاخود WhatsApp یان Viber له‌باره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت پێویستیمان بەم زانیاریانەیە ( ناوی كۆمپانیای دابینکەری ئینته‌رنێت، جۆری ئامێر، شوێنی جوگرافیی بەكاربەر، جۆری كەموكورتی و كاتەكەی).
ئانۆ عه‌بدۆكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه بە هەبوونی ئەم زانیاریانە، دەتوانین باشتر، كاراتر، شایستەتر به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و پراكتیكی له خزمەتی ئێوەی بەرێز بین، تاكو له رێگای كەناڵەكانی فەرمی ئاراستەی جێگای مەبەستی بكەین و بەدواداچوونی پەیوەستی بۆ ئەنجام بدەین.