وەرزی چاندنی برنج لە باتاس دەستی پێکرد

وەرزی چاندنی برنج لە باتاس دەستی پێکرد

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: لەدەشتی هەریر و باتاس جوتیارەکان خەریکی چاندنی برنجی کوردین، جووتیارێک رایدەگێنت" ئەمساڵ خەڵکێکی زۆر رووی لەچاندنی برنج کردووە."
عەزیز حاجی، پیشەی جووتیارە بەگووتەی خۆی هەموو ساڵەکان برنجی کوردی ئەچێنت، دەڵێت" لەناوەڕاستی مانگی چوار بۆمانگی پێنج کاتی ئەوەیە برنج بچێنیت ئەمساڵیش خەڵێکی زۆر لە دەشتی هەریر، رووی لەچاندنی برنج کردووە ئەوەش جێگای دڵخۆشیە کە خەڵکی ئێمە وردە وردە پشت بەکاسبی ئەبەستن."
ئەو جووتیارە باسی لەوەشکرد" دوو جۆری برنج لێرە ئەچێندرێن سێ مانگی شەش مانگی هەروەها زیاتر ئێمە شەش مانگی ئەچێنین، لەبەر ئەوەی برنجی شەش مانگی جیاوازی تامی لەگەڵ برنجی سێ مانگی جیایە، ئەمەوێ ئەوەش بڵێم" برنجی باتاس تامەکەی لەگەڵ زۆربەی برنجی شوێنەکانی تر جیایە ئەوەش ئەگەڕێتەوە بۆ بەپیتی خاکەکە و ئاوێکی سازگار."

زۆرترین بینراو