وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕاپۆرتێك سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی ئامادە دەكات

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕاپۆرتێك سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی ئامادە دەكات

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕاپۆرتێك سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی ئاڕاستەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەكات.
"د. ئاسۆ حەوێزی" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە بەهۆی پابەند بوونی هاووڵاتیان و جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی، ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ڕووی لە دابەزین كردووە و ڕەوشی تەندروستی بەرەو جێگیربوون دەڕوات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكردنی ڕاپۆرتێكن سەبارەت بە ڕەوشی كۆرۆنا و ڕاگرتنی دەوامی خوێندكاران و داخستنی دەرگای خوێندنگەكان و ئاڕاستەی لیژنەی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا دەكەن، بۆ ئەوەی بڕیاری نوێ سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن دەربكرێت، بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا لیژنەی باڵا كۆببێتەوە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو