وەزارەتی دارایی و ئابووری رونکردنەوەیەکی لە بارەی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری رونکردنەوەیەکی لە بارەی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکی دا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ رایده‌گه‌ێنێت، ‏‎سەرباری خراپی دۆخی دەرونی و تەندروستی و دارایی و ئابوری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن، یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەکەن، کە گوایە لە کۆبونەوەی 3-6-2020 بابەتێکی کۆبونەوەکە کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوە، ئەمە چەواشەکاریەو دورە لە راستیەوە.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، بۆ هەموو لایەکی ڕوندەکەنەوە لە کارنامەی کۆبونەوەکە بابەتی کەمکردنەوەی موچەی تێدا نەبوە.

هاوپێچ کارنامەی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە ٣/٦/٢٠٢٠

بابەتى پەیوەندیدار سیاسەت

زۆرترین بینراو