وەزارەتی دارایی: له‌مه‌ودوا گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار به‌شێوه‌ی ئاشكرا ده‌بێت

وەزارەتی دارایی: له‌مه‌ودوا گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار به‌شێوه‌ی ئاشكرا ده‌بێت

زاری كرمانجی - وه‌زاره‌تی دارای و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌شێوه‌ی ئاشكرا و كراوه‌ دۆلار ده‌فرۆشێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه‌ بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دراو، ده‌توانن به‌شداری ئه‌و فرۆشتنه‌ بكه‌ن، كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ به‌و هه‌وڵه‌ قورخكاری نه‌هێڵدرێت و داهاتی گشتی زیاد بكرێت.
١٩ ی ئه‌یلوول، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ له‌مه‌ودوا گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار به‌ دینار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه‌ به‌شێوه‌ی فرۆشتنی ئاشكرا ده‌بێت.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ بۆ ڕێكاری جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ گروپێكی ئه‌لیكترۆنی كارا كراوه‌، كه‌ سه‌رجه‌م بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان و كۆمپانیاكان و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو، (ئه‌وانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمی گۆڕینه‌وه‌ی دراویان هه‌یه‌)، ده‌توانن به‌شدار بن له‌و كڕینی ئاشكرایه‌دا.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هێما بۆ هۆكاری ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره‌ كراوه‌، ئه‌م بڕیاره‌ له‌ پێناو نه‌هێشتنی قۆرخكاری و ڕه‌خساندنی هه‌لی وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌مووان و زیادكردنی داهاتی گشتییه‌.

زۆرترین بینراو