وەزارەتی شارەوانی تەواوی پرۆژەکانی یەک ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە

وەزارەتی شارەوانی تەواوی پرۆژەکانی یەک ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە

زاری كرمانجی -هەولێر : وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەداوە، ساڵی یەكەمی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وێڕای ئەوەی تەنگژە داراییەكان و دواتریش هاتنی پەتای كۆرۆنا نەیهێشت وەك پێویست پلانەكان جێبەجێ بكات، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندیی هاووڵاتیان توانی هەنگاوی گرنگ بنێت.

بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی شارەوانی، پڕۆژە تەواوبووەكان زیاتر لە 251 ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە، هەروەها پڕۆژە بەردەوامەكان نزیكی 2 ترلیۆن دیناریان بۆ تەرخانکراوە، هەرچی ئەو پڕۆژانەی کە گوژمەیان بۆ تەرخانکراوە، بەڵام دەست بە جێبەجێکردنیان نەکراوە، زیاتر لە 800 ملیار دیناریان بۆ تەرخانکراوە.

سێكتەرە سەرەكییەكانی وەزارەتی شارەوانی:

سێکتەری ئاو
سێکتەری شارەوانی
سێكتەری ئاوەڕۆ
سێکتەری گەشتوگوزار
سێکتەری شوێنەوار
ئەو پرۆژانەی لەماوەی ساڵێكدا ئەنجام دراون و تەواو بوون:
٨ پڕۆژە لە سێکتەرەکانی شارەوانی و ئاو بە گوژمەی زیاتر لە ١٩ ملیار دینار.
تەواوکردن و جێبەجێکردنی بەشی دووهەمی پرۆژەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بە دانان و گۆڕینی تۆڕی ئاو.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی هەڵەبجە بە گوژمەی زیاتر لە ١٧٦ ملیۆن دۆلار لەلایەن ئاژانسی جایكای یابانی بەشێوەی قەرزی درێژخایەن.
جێبەجێکردن و تەواوکردنی 252 پڕۆژە بە گوژمەی زیاتر لە ٢٠ ملیار دینار لە سێکتەری شارەوانییەکان و لەسەر داهاتی فەرمانگەکان.
ئەو پڕۆژانەی هێشتا كاریان تێدا دەكرێ:
تەواوكردنی پڕۆژەی شەقامی ١٢٠ م خێرای نێوان رێگای سەرەکیی هەولێر و مووسڵ تا رێگای سەرەکیی هەولێر-کەرکوک بە گوژمەی زیاتر لە ٨٨ ملیۆن دۆلار.
قۆناغی یەكەمی پرۆژەی دروستکردنی شەقامی ١٥٠ م خێرای نێوان رێگای سەرەکیی هەولێر-بەحرکە تا رێگای سەرەکیی هەولێر- کۆیە بە گوژمەی زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن دۆلار.
دروستکردنی ئەندەرباسی فەرماندە و مزگەوتی ئیمام حمزە و قوتابخانەی سەفین لەسەر شەقامی بارزان و تەواوکردنی شەقامی کەمەربەند و پرۆژەی شەقامی خزمەتگوزاری بارزان بە گوژمەی نزیكی 69 ملیار دینار.
جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی بارزان و ٥١ گوندی دەوروبەری بە گوژمەی ١٣٠ ملیار دینار بەڕێژەی ٣١٪.
پڕۆژەی جێبەجێکردن و چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە کەسنەزان و دەوروبەری بە گوژمەی ١٠ ملیۆن دۆلار بە ڕێژەی ٦٠٪.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی هەولێر (٤) و چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورسی سلێمانی بە گوژمەی ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بە رێژەی ٧٪ بەشێوەی قەرز.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بە گوژمەی ٢٠ ملیۆن دۆلار بە رێژەی ٦٠٪.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ بە گوژمەی ٩٠ ملیار دینار بە ڕیژەی ٥٩٪.
(٢٨) گرێبەستی تایبەت بە کۆکردنەوە و گواستنەوە و خاوێنکردن لە شار و شارۆچکە و گوندەکان لە سنووری شارەوانییەکان بە گوژمەی مانگانە نزیكی ١٢ ملیار دینار.
دروستکردنی پڕۆژەی گەشتیاری لە دەروازەی کەلار – سلێمانی بە گوژمەی ملیارێك و ٥٠٠ ملیۆن دینار.
- جێبەجێکردنی ٥ پڕۆژەی ئاو بە گوژمەی ٧٠٠ ملیۆن دینار کە بە رێژەی ٧٪ جێبەجێ کراوە.
ئەو پڕۆژانەی بودجەیان بۆ تەرخان كراوە و لەگەڵ دەستپێكی ساڵی دووەمی كابینەی نۆیەم دەست پێ دەكرێن:
تەرخانکردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لە شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی وەکو قۆناغی یەکەم.
تەرخانکردنی زیاتر لە ١١ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی ١٥٥ پڕۆژە و پێداویستی لە بواری ئاو و ئاوەرۆ.
تەرخانکردنی زیاتر لە ٩ ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی ١٠٤ پرۆژەی بچووک و مامناوەند لە سێکتەری شارەوانی.
دابینکردنی زیاتر لە١٠ ملیار دینار بۆ کڕینی مەوادی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاو وە هەروەها دابەشکردنی ئاو بە پرۆسەی تەنکەرین.
تەرخانکردنی زیاتر لە ١ ملیار دینار بۆ بەکرێگرتنی تەنکەر بۆ ئاوەدانی پارک و باخچە و بلوارەکان لە هەولێر و سلێمانی.
تەواوکردنی قۆناغەکانی دیزاین بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورس لە شاری هەولێر (قۆناغی یەکەم) بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ دەستیشانکردنی کۆمپانیای راوێژکار.
پرۆژەی دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پڕۆژەکانی ئاو لە پارێزگای هەولێر و راکێشانی هێڵی سەرەکی و ئاوەڕۆی لوولەیی و دابینکردنی کەرەستەی یەدەگ بۆ پرۆژەکانی ئاوی سلێمانی و هەڵەبجە بە گوژمەی ٩ ملیۆن دۆلار.
كۆی گشتی:
پڕۆژە تەواوبووەكان: زیاتر لە ٢٥١ ملیار دینار.
پڕۆژە بەردەوامەكان: نزیكی ٢ ترلیۆن دینار.
ئەو پڕۆژانەی کە گوژمەیان بۆ تەرخانکراوە، بەڵام دەست بەجێبەجێکردنیان نەکراوە: زیاتر لە ٨٠٠ ملیار دینار.

بیروڕا

زۆرترین بینراو