وەزارەتی كارەبا ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات

وەزارەتی كارەبا ئاگاداریه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان ده‌كات

زاری كرمانجی - هەولێر : وەزارەتی كارەبا رایگه‌یاند:هەر هاوبەشێك تا 15/6/2020 قەرزی كارەباكانیان بدەن لە 15%ی لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت .

ئاماژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 3/6/2020 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گشت هاوبه‌شانی كاره‌با (ماڵان، پیشه‌سازیی، بازرگان، كشتوكاڵی) ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ی كه‌ تا رۆژی (15/6/2020) قه‌رزی كاره‌باكانیان بده‌ن، 15% لێخۆش بوونیان بۆ ده‌كرێت.

گشت هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌توانن سوود له‌م هه‌له‌ وه‌ربگرن و له‌ به‌رواری 6/6/2020 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رامانگه‌كانی كاره‌با بكه‌ن و قه‌رزه‌كانیان بده‌ن.

بابەتى پەیوەندیدار سیاسەت

زۆرترین بینراو