وەزارەتی كشتوكاڵ داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات جووتیارانی كورد قەرەبوو بكاتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵ داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات جووتیارانی كورد قەرەبوو بكاتەوە

زاری كرمانجی - هەولێر : وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دوایین راگه‌یاندراوی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ سوتاندنی ده‌غڵودانی جووتیارانی كورد له‌ مه‌خموره‌وه‌ تا خانه‌قین پرۆسه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ دارێژراوه‌ كه‌ ساڵانه‌ چه‌ندباره‌ ده‌بێته‌وه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، حكوومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌ركی پاراستنی سه‌ر و ماڵی جووتیارانیان له‌و ناوچانه‌ له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و ده‌بێت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیش بكرێته‌وه‌.

زۆرترین بینراو