
وەزارەتی ناوخۆ روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
نووسینگەی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوەیەك بۆ هاووڵاتییان و دەزگا راگەیاندنەكان بڵاو دەكاتەوە و تیایدا ئاماژە دەكات كە وەزیری ناوخۆی هەرێم هیچ پەیج و ئەكاونتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نییە و ئەوەی بەناوی ئەوەوە هەن ساختەن.
وەك لە روونكردنەوەكەدا هاتووە:
كەسانی نابەرپرس، بەناو و وێنەی بەڕێز وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیج و ئەكاونتی ساختەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردووە. بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین، بەڕێز وەزیری ناوخۆ، هیچ پەیج و ئەكاونتێكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نییە.
ئەگەر هەر بڕیار و بابەتێكی فەرمیش هەبێت، كە پێویست بكات رابگەیەندرێت، راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ لایەنی بەرپرسە لە گەیاندنی ئەو زانیاری و بڕیارانە بە دەزگاكانی راگەیاندن و رای گشتی، بۆیە هیوادارین هاووڵاتییان و دەزگا راگەیاندراوەكان، پشت بە ئەكاونت و پەیجەكان نەبەستن لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەكانی پێوەست بە بەڕێز جەنابی وەزیر و وەزارەتی ناوخۆ.
داواكارین ئەو كەسانەی ئەو پێگە كۆمەڵایەتییە ساختانەیان دروست كردووە و واز لەو كارانە بێنن، بە پێچەوانەوە رێككاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتە بەر.
نوسینگەی وەزیری ناوخۆی
حكوومەتی هەرێمی كوردستان