وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیاری دا

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ بڕیاری دا

وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، تا راگەیاندنی راگەیەندراوێکی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەمجۆرەی ئێستا بەردەوام دەبێت.
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ:
زۆر سوپاسی هاوڵاتیان دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە رێنماییەکان حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆ ئێستا خەریکی تاوتوێکردنی پێشنیارەکانی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانە وبەم نزیکانە بەیانێکی نوێی وەزاری دەردەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی رێکارە نوێیەکان.
هەتا راگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.

زۆرترین بینراو