وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق رێككەوتن

وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق رێككەوتن

 
رەمەزان هەرنی – هەولێر : شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردو لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لەسەر چەند خاڵێك كۆبوونەوەو گەیشتنە رێككەوتن و بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی هەولێر بكات .
میران بەكر، سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند" وەڤدێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە كە پێكهاتبوون لە وەزیری پێشمەرگەو بریكاری وەزیرو ئەمینداری گشتی وەزارەت و ژمارەیەك ئەفسەری باڵای تایبەت بە دارایی سەردانی بەغدایان كرد لەگەڵ نەجەح شەمەری وەزیری بەرگری عێراق و ئەفسەرە باڵاكانی وەزارەتی بەرگری عێراق كۆبوونەوە"
گووتیشی " دەرئەنجامی رێككەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بەرگری عێراق رێككەوتن لەسەر كاراكردنەوەی لێژنە هەمیشەییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق ئەو لێژنانەی پێشتر هەبوون لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی ئەو بۆشایە ئەمنییەی ئێستا هەیە و تیرۆرستان جموجۆلی تێدا ئەنجام دەدەن نەمینێت بە رێگای خاڵی هاوبەش ئەو بۆشایە ئەمنییانە نەمینێت" .
ئەوەشی خستەڕوو " بڕیاری وەزیری بەرگری عێراق ئەوە بوو شایستە داراییەكانی پێشمەرگە لە ساڵی 2019 و 2020 ساڵانی دواتر لەخۆ دەگرێت بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق سەردانی هەولێر بكات بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە" .
ئاماژەی بەوەشكرد" پێكهێنانی خاڵی هاوبەش بە رێگای لێژنە هاوبەشەكان لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لەگەڵ كاراكردنەوەی لێژنەكان بڕیار لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دەدرێت لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق" .

زۆرترین بینراو