وەزیری دارایی واژۆی لەسەر نارنی موچەی فەرمانبەران كردووە

وەزیری دارایی واژۆی لەسەر نارنی موچەی فەرمانبەران كردووە


زاری كرمانجی: ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،وەزیری دارایی واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران كردووە و هەندێك رێكاری یاسایی ماوەو چەند رۆژی داهاتوو پارەكە دەخرێتەسەر حیسابی بانقی هەرێم.
جەمال كۆچەر، گووتی " لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق قسەمان كردووە، پێی راگەیاندم یەكێك لەبەڕێوەبەرە گشتییەكانی ‏وەزارەتی دارایی سەربەخۆیانەو بەپاساوی جێبەجێكردنی یاسای ‏دارایی مووچەكەی راگرتووە، وایزنیووە وەزیری دارایی دەسەڵاتی ‏ناردنی مووچەی بۆ هەریمی كوردستان نەماوە".‏
ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند" وەزیری دارایی سزای بەڕێوەبەرەكەی داوە، واژۆی لەسەر ‏ناردنی موچەی فەرمانبەران كردووە، تاوەكو رێوشوێنە ‏یاساییەكان تەواودەبن چەند رۆژێكی دەوێت، دواتر بڕیاری ‏پێدانی موچەی فەرمانبەران بەوەزارەتی دارایی دەگاتە لقی ‏هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.‏

 

زۆرترین بینراو