وەزیری پلاندانان: هیچ تەنگەژەیەك نییە

وەزیری پلاندانان: هیچ تەنگەژەیەك نییە

وەزیرێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر بەردەوامیی هاتنی كەلوپەلی خۆراك لە ئێران و توركیا دەدات.

ئەمڕۆ دارا رەشید وەزیری پلاندانانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی دروستبونی تەنگەژەیەك باسكران، گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

وەزیری پلاندانان گوتی، هیچ شتێك بەناوی قەیران بوونی نییە، ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی عێراق، ئێران و توركیا بەردەوام دەبێت، بەڵام پێداچونەوە بە تەواوی رێنوێنییەكان دەکرێت، چونكە ناتوانین دەرگا لەسەر خۆمان داخەین.

ئاشكرای كرد، بە هیچ جۆرێك تەنگەژەیەكی خۆراك و سووتەمەنی لە كوردستان ڕوو نادات، چونكە ئاڵوگۆڕەكان بەردەوامن و بەرهەمەكان تەنها لەیەك وڵات بۆ كوردستان نایەن.

 

زۆرترین بینراو