وەزیری پەروەردە هاتە دەنگ

وەزیری پەروەردە هاتە دەنگ

زاری كرمانجی
دوای ئەوەی چەند وێنەیەك لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوونەوە كە لە قوتابخانەیەك مەنهۆڵ بەقوتابیان پاكدەكرێتەوە، د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەسەر ئەم وێنانەی كەلەو قوتابخانەیە و بڵاوبوونەوەتەوە كە تێیدا قوتابییان كاری پاككردنەوەی مەنهۆڵی قوتابخانە دەكەن، نووسیویەتی و دەڵێت" ئەم كارە دوورە لەهەموو بەهایەك و شێوازێكی ئیداری ، پاش بەدواداچوون و ڕوونبونەوەی بابەتەكە بڕیاردرا كە ئەمڕۆ كاتژمێر ٨ ی بەیانی ئەو بەڕێوبەرە لەكار لادەدرێت و پاشان ڕێككاری كارگێڕی پێویست دەگیرێتەبەر.

بیروڕا

زۆرترین بینراو