پارتی سکاڵای تۆمارکرد

پارتی سکاڵای تۆمارکرد

محەمد ئامۆکەیی
پارتی دیموکراتی کوردستان سکاڵای یاسایی لە دادگای فیدرالی عێراق تۆمارکرد.
هاوار محەمەد، بەرپرسی بەشی یاسایی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بۆ زاری کرمانجی دەڵێت" رۆژی چوارشەمە سکاڵامان تۆمارکرد لەبەر ئەوەی حکومەتی عێراق دەیەوێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدات بەکەرکوكیشەوە، بۆیە ئێمە وەک پارتی لەگەڵ ئەوەنین تا دۆخی کەرکوک ئاسایی نەکرێتەوە و پارێزگارێکی کورد دانەنرێت ناتوانین بەشداربین لەم هەڵبژاردنەی ئەوان دەیانەوێت بیکەن، خالێکی تر حکومەتی ناوەند دڵێت" دەبێت ئەو ئاوارەنەی لەکوردستان لەنێو کەم و شارەکان نیشتەجێن دەبێت لەو رۆژە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و دەنگ بدەن ئەوەش ئەستمە.
جێگای باسە بڕیار وایە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگان بەکەرکوکیشەوە لە عێراق ئەنجام بدرێت.

زۆرترین بینراو