پارتی و یەكیتی بەرەو كوێ ؟

شەوكەت حەمەد دەروێش

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكیتی نیشتمانی كوردستان ئەو دوو پارتە شۆڕشگێڕەی خاوەن مێژووی شاخ و شار هەڵگرانی ناسنامەی نەتەوەیی سەدان گەنجی قارەمان گیانی خۆیان فیداكرد و هەزاران كەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێی هێشت و ئاوارە و دەربەدەر لە پێناو خاك و نیشتمان و میللەت و ئازادی سەربەخۆیی".
لە سەردەمانێك كە كورد بیری تەنها لەسەربەخۆی و ئازادی دەكردەوە چۆن ڕزگاری بێت لە ژێر دەستەیی زوڵم ، بیری لەوە نەدەكردەوە ئەم حیزبە هەڵگری چ ئایدیاكە لای میللەت ئامانج كوردایەتی نەك ئایدۆلۆژیا و پارت .
ئەم دوو پاتە سەرچاوە و پاڵپشتی بەهێزی جەماوەری كوردوستان بوون و چەندین جار لە شوێنە جیاجیاكانی كوردستان جەماوەر ڕژاوەتە سەر شەقام و كۆڵانەكان لە دژی زوڵم و ستەمی ستەمكاران كۆڵی نەداو بەردەوام بوو بۆ بەدەست هێنانی مافەكانی، دواین ڕاپەڕینی سەرتاسەری جەماوەری بەهاوكاری هێزە شۆڕشگێڕەكان لە بەهاری ساڵی 1991 باشووری كوردستان لە شۆفێنیە بەعسیەكان پاككرایەوە ، باشوری كوردستان ئازاد كرا زەردەخەنەی دایكی شەهیدان و كەسوكاری ئەنفال و كیمیاباران لەگەڵ نەغمەی بولبوول و هاژەی چەمو كانیاوەكان تێكەڵ بوون بەهارێك میللەتێك وخاكێك ئازادبوو".
بەڵێ مخابن لە بەر تاڵان و ململانێی تەسكی حیزبایەتی نەیانتوانی دەستكەوتی ڕاپەڕینی بپارێزن و بەرگری لێبكەن جارێكی تر جەماوەری كوردستان رووبەرووی كارساتێكی دیكە بوویەوە كۆچی یەك ملیۆن كورد بەرە و دەربەدەری
بەدەنگەوە هاتنی كۆمەلگەی نێودەوڵەتی لەو كارەساتە پاراستنی گەلی كورد لە دڕندەی ڕژێمی بەعس و دروستكردنی ناوچەی ئارام و دژەفرین (no- fly zone) ) بۆ كوردانی باشوور ئەوكاتی حكومەتی بەعس هەموو دامەزراوەكانی میری لە هەرێمی كوردستان كێشایەوە, هەلوێستی ماموستا ئەوە بوو سەربۆ موچە نەوی ناكەین درێژە بە خەباتی زانستی و پەروەردەی دەدەین .
كاروانی پارتی و یەكێتی لە كاروانی دیموكراسی
لە ژێر دروشی (ئۆتۆنۆمی بۆكوردان و مافی چارەی خۆنووسین ) یەك مانگی رێك میللەت بە جۆش و خرۆشەوە شەو و ڕۆژ جەماوەر هەڵ پەڕی بۆیەكەمین جار لەمێژووی كورد بەشێوەیەكی ئازادانە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان كرا پارتی یەكێتی بوونە زۆرینە جگە لە كورسیە كۆتاكان. حكومەتیان پێكهێنا بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ساڵ حكومەت ساوابوو گەورەنەبوو
كاروانیان هاژۆشت بۆ شەڕی براكوژی هەتا توانیان كوڕی فەقیریان بەكوشتدا هەرێمی كوردستانیان دابەشكرد بۆ دوو ئیدارە .
لەبەر ئەوەی هیچ دامەزراوەیەكی نەتەوی و نیشتمانی یان مەرجەعێك نەبوو تاوانبار پێ سزا بدرێت, هەمیشە دەیانگوت میللەت و جاماوەر تاوانبارن.
ئەو مێژووی دەیگوت زلهێزەكان كوردیان دابەشكردوەو نەیان هێشتووە ببن بە
دەوڵەت جارێكی تر كاروانی پارتی یەكێتی ئاشت كردنەوە . لێرە هەناسەیك درا ئەوانەی بەرژەوەند خوازو و پول پەرست بوون بەلایەكدا كەوتن خەریكی خۆ دەوڵەمەندركردن گرێبەستی كۆمپانیا و شرینی و مرینی بوون و سەد ساڵی تریش بۆ ئەم تویژە هەرنیعەتە.
مریدو و سەلەفی رەشووتی فەقیری حزبیش لەو گۆڕەی مایەوە, هەندی بنووسین كۆتایی نایەت ئەو ململانە و ناكۆكیەی لە نێو هێزە كوردیەكانی باشوری كوردستان هەیە بێ وێنەیە ، هیچ وڵاتێك و هەرێمك و شار و گوندێك بە ململانێی ناشەریفانە ناگەنە ئامانج .
گوندمان هەیە لە عینادی و منافەسەی یەكتری نزیكەی پەنجا ساڵ لەسەر رێگەی گوند نەگەیشتونەتە رێكەوتن ، چۆن هەرێمك لە ناو معادەلە نیو دەوڵەتیەكان هەرێمیەكان ئەگاتە ئامانج".
كاروانی پارتی و یەكێتی داهێنەرێن فەرهنگی ( ئەگەر ) لە فەرهەنگی سیاسی و دەوڵەتداریدا كاتێك وشەی ئەگەر بەكار هات كە چەندین پلانی تری بەدواوە دێت وەكو پلانی (A,B,C,D…….)
كاروانی پارتی یەكێتی, بەشدارم لە حكومەت دژی حكومەتم لەسەربنەمای حزبی كەسی لە هەموو كابینەكان حكومەت بەشدارە بووە ئێستا فریشتەیە بەرد بگوشێت ئاوی لێدێت كابینەكانی پێشوو كەم تەرخەم بوونە!.
كاروانی پارتی یەكێتی, هەر بریاڕ و یاساو رێنمایەك كە دەر دەچێت دەبێت بگونجێت لەگەڵ بارودۆخی خەڵك ، ئەویاسایانەی پەیوندیان بە باج و داهات هەیە لە هەندێكیان ڕابگێرین و یان رێكبخرێن لەگەڵ داهاتی تاك بگونجێت".

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو