پاریس لە دوو خولەكدا ئاتالانتای شۆككرد

پاریس لە دوو خولەكدا ئاتالانتای شۆككرد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی وەك یەكەمی یانە گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یارییەكی دراماتیكیدا شكستی بە یانەی ئاتالانتا هێنا.
یارییەكە لە یاریگەی دالوش لە لیشبۆنا كرا، لە نیوەی یەكەمدا یانەی ئاتالانتا زۆر باش یارییان كردو چەندین هەلیان بۆ رەخسا، لە بەرامبەردا یانەی پاریس سانجێرمان تەنیا نەیمار داسیلڤا رۆڵێكی گەورەی هەبوو لە یاری پێكردن بە یاریزانانی ئاتالانتا و وزەیەكی زۆری لە خزمەت یانەكەی ئیفڵدا خەرجكرد، سوپرایزی ئاتالانتا لە خولەكی 27 بوو، كاتێك ماریۆ پاشالیچ بە لێدانێكی جوان بە ئاسیستی داڤید زاپاتا گۆڵی یەكەمی بۆ ئاتالانتا تۆماركرد.
لەدوای ئەم گۆڵە پاریسییەكان هەوڵی زۆریاندا، بەتایبەت لە نیوەی دووەمدا دوای ئەوەی كیلیان مباپێ هاتە نێو یاریگەوەو نەیماریش لەسەر ئاستە بەرزەكەی بەردەوام بوو، دوای خۆڕاگرییەكی زۆر بۆ ماوەی 90 خولەك، چوپۆ مۆتینگ كە هەر لە نیوەی دووەمدا هاتە نێو یاریگەوە تۆپێكی جوانی بە نەیمار دا و ئەویش ئەویش ئاسیستێكی بۆ ماركینۆس كرد و گۆڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكەی تۆماركرد، دوو خولەك دوای ئەو گۆڵە، ئەمجارە كیلیان مباپێ ئاسیستی بۆ چوپۆ مۆتینگ كرد و گۆڵی دووەم بردنەوەی یارییەكەیان كرد.
پاریس بەم شێوەیە كۆتایی بە سەركێشییەكانی یانەی ئاتالانتا هێناو وەك كۆتا یانەی ئیتالی لە خولەكە كردیانە دەرەوە، هاوكات ئەمە یەكەم بردنەوەی پاریس بوو بەسەر یانەیەكی ئیتاڵیدا لە چامپیۆنزلیگ.
كوڕانی تۆخێل لە قۆناغی پێش كۆتایی رووبەڕووی براوەی یاری نێوان هەردوو یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و لایپزگی ئەڵمانی دەبنەوە كە ئەمشەو یارییەكە دەكرێت.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو