پارێزگاری هه‌ولێر زانیاری نوێ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راده‌گه‌ێنێت

پارێزگاری هه‌ولێر زانیاری نوێ له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راده‌گه‌ێنێت

زاری كرمانجی - هەولێر : ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌27 ی 5 ی 2020 ، د. فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كرد،دواتر له‌كۆنكره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی هۆكاری هه‌ڵنه‌گرتنی به‌شێك له‌ بازگه‌كانی نێو شار گووتی :" وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، سه‌رقاڵی داڕشتنی هه‌ندێك ڕێنوێنین بۆ چۆنیه‌تیی خۆپارێزی له‌ په‌تای كۆرۆنا، بوونی ئه‌و هێزانه‌ش وه‌ك ئاماده‌سازییه‌كه‌ بۆ ئه‌و بڕیاره‌ نوێیانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ده‌ریانده‌كات.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، تا ئێستا هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ ئارادا نییه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد" كار و كاسبیی خه‌ڵك و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌لای ئێمه‌وه‌ زۆر زۆر گرنگه‌، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت، باڵانسێك له‌ نێوان كار و كاسبی و ژیانی خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ خۆپارێزییه‌كانی كۆرۆنا دروست بكه‌ین.

د. فرسه‌ت سۆفی وتیشی ، ئێستا ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌زایدبووندایه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه‌ و سه‌ردانكردن هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی خۆیان نه‌پارێزن و ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، له‌وانه‌یه‌ تووشبوونی په‌تای كۆرۆنا به‌نێو كۆمه‌ڵگەدا بڵاو بێته‌وه.

زۆرترین بینراو