پارێزگای هەولێر و دەورووبەری لە مەترسیدان

پارێزگای هەولێر و دەورووبەری لە مەترسیدان

زاری كرمانجی: لە ئێستادا هەولێر لە لووتكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایەو داوا لە خەڵك دەكرێت پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن تا وردە وردە مەترسیەكان و ژمارەی تووشبوون و مردن بەو ڤایرۆسە كەم دەبێتەوە.
دكتۆر خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتووێژێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا گوتی" هەولێر لە لووتكەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادایە و ڕۆژانە زیاتر لە 200 حاڵەت تۆماردەكرێن و داوا لە خەڵك دەكەین زۆر ئاگاداری خۆیان بن و پابەندی رێنماییەكان بن بارۆدوخەكەخراپە، و ڤایرۆسەكە لە سلێمانی و گەرمیان ڕوو لە كەمبوونەوەیە و بەداخەوە لەهەولێر خراپە و لە دهۆكیش حاڵەتەكان ڕوو لە زیادبوونە".
ناوبراو دەشڵێت "لە هەولێر سێ نەخۆشخانەیان بۆ توشبووانی ڤایرۆسەكە تەرخانكردبوو ئێستا زیادیانكردووە نەخۆشخانەی فریاكەوتنیش كە زیاتر لە 100 قەرەوێلەی هەیە تەرخانكراوە بۆ ئەو نەخۆشیە و بەشێك لە نەخۆشخانەی هەولێری فێركاریش دووبارە تەرخانكراوە و پلانیان هەیە نەخۆشخانەیەكی تریش لە دەرەوەی هەولێر بۆ قەزا وناحیەكان تەرخان بكەن لەبەر ئەوەی ژمارەكە یەكجار زۆرە و تا دێت زیاتر دەبێت و بارۆدۆخەكە باش نیە و ئەگەرخەڵك پابەند نەبێت توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو نەخۆشەیان نابێت."
لە میانەی وتووێژەكەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا دكتۆر خالس قادر بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت" ئێستا لە نێو نەخۆشخانەكان ئوكسجین هەیە و خۆمان توانای دابینكردنمان هەیە، خەڵك ئوكسجین دەكڕێت و بۆ ماڵەوە دەبات ئەوە شتێكی زۆر نا تەندروستە داوامان لە خەڵك هەیە كە ئەو كارە نەكەن تەنیا لەحاڵەتێكی زۆر پێویست ئەویش كاتێك كە پزیشكەكە خۆی داوایان لێ دەكات".

زۆرترین بینراو