پاسدارانی ئێران شوانكارێكیان بریندار كرد

پاسدارانی ئێران شوانكارێكیان بریندار كرد

زاری كرمانجی - چۆمان : ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 3_7_2020 بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كوێستانی وێزەی دەڤەری باڵەكایەتی شوانكارێك برینداربوو.
سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی چۆمان بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: كاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ، كەسێك بە برینداری گەیەندرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی چۆمان، بەناوی هەڵوێست ئیسماعیل، تەمەن 15 ساڵ، پیشەی شوانكار بووە، بەهۆی تەقەكردن لە سەر سنووری هەرێمی كوردستان و ئێران لە كوێستانی گوندی وێزە برینداربووە.
گووتیشی: دوای ئەوەی چارەسەری فریاكەوتنی بۆ كرا، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی هەولێر كرا.

زۆرترین بینراو