پرسی میدیا و كاریگەرییەكانی لەسەر سەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی

پارێزەر- گەلاوێژ خدر

 

میدیا وەك پردی پەیوەندی نێوان تاك و دەسەڵات، فاكتەری سەرەكیی گەیاندنی زانیاری و پرسە جیاجیاكانە بە تاكەكانی كۆمەڵگە. لە دونیای ئێستادا، ناوەندەكانی میدیا بە گشت تایپ و شێوەكانییەوە بۆتە ئامرازی هەر سەرەكی ژیانی كۆمەڵایەتی، بۆیە بە درێژایی مێژوو، میدیا وەك كەرستەیەكی گرنگ و كاریگەر لە بوارەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بەكارهێنراوە.
بە گەڕانەوە بۆ سەرچاوە زانستییەكان، تێرمی میدیا ناساندنی جیاوازی بۆ كراوە، لە دیارترینیان بەوە پێناسەی میدیا كراوە كە بریتییە لە پەیوەندیكردنی بەرفراوان و گوزارەشتكردن لە ڕاو بۆچوونی جیاواز بۆ گواستنەوەی هەواڵ و زانیاری دروست و نادروست و جۆراو جۆر. میدیا یەكێكە لە كاریگەرترین چەكەكان بۆ سەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی، میدیای كوردی دوای ساڵی 1991 بەرەوپێشچووی زۆری بەخۆیەوە بینییەوە، بەتایبەتی ناوەندە میدیاییەكانی وەك (رادیۆ، رۆژنامە، گۆڤار و تەنانەت میدیای ئەلكترۆنی)، ناوەندەكانی میدیا بوونەتە ئامرازە هەر سەرەكی گەیاندنی پرسی سیاسی بە تاكەكان. دوای ساڵی 2005 لە كوردستان میدیا بەرەپیشچوونیكی خیرایی بە خۆیەوە بینیوە چەندەها پرسی جۆراو جۆر دەگەینیت بە كۆمەلگە و گەیاندنی ئەم پرسە جۆراو جۆرانە پرە لە كاریگەری سلبی تا رادەیك تیكدانی ئاسایشی كۆمەلایەتی،میاد واتە ئارستە كردنی كۆمەلگە، هەواڵ، زانیاری دیكۆمینتارەكان و دراما جۆراو جۆرەكان ئەیسەلمینیت كە ئایا میدیا كۆمەڵگەی كوردی بەرەوهەڵدیر ئاراستە كردووە یان بەرە و ئارامی و چارەسەری كیشەكان و پیكەوە ژیان، ئەوەی ئەیبینن و ئەیبیستن میدیا لە كوردستان زەنگیكی مەترسیە، یاساێك نیە بۆ ئەم پرسە، میدیا فۆرم كراوە بە دەست چەند لایەنیكی سیاسی و سەرمایەدار بە جۆریك بۆ بەرژەوەندی كەسی خۆیان ئامادەن تیجارەت بكەن بە ملیۆنەها خەلكی ئەم هەرێمە .
بە گشتی جۆرەكانی میدیا لە مانەی خوارەوە پێكدێت:
1-میدیایی بیستراو
2-میدیایی بینراو
3-میدیایی خوینراو
4- میدیای ئەلكترۆنی
1-میدیایی بینراو و بیستراو:-جۆرەكانی ئەو میدیایە بریتین لە (لۆكال TV،رادیۆ،سەتەلایت،نوسینگەكانی میدیا جیهانیەكان،سكرینی سەر شاشەكان ،كۆمپانیەكانی سیستەمی پەخش ((DVB-Tئەم جۆرە میدیایە بە هەموو جۆرەكانیەوە هەلدەستیت بە گواستنەوەی هەوالە( سیاسی،ئابوری، كۆمەلایتەكان، هونەریەكان)بە خەلك هەوالە سیاسی و گواستنەوەی دراما بیانیەكان پلەی یەكمیان وەگرتووە لە ئاراستە كردنی كۆمەلگە بەرە و هەلدیر بەرەو چارەنوسیكی ژەهراوی دەردیكی كوشندە بە رادەیك تاك قورسیەتی خۆی لەدەست داوە،كە تاك قورسیەتی لە دەست دا واتا كۆمەلگەش لە دەستی دا ،دەرئەنجامی وەك (خیانەتی زەوجی، تەلاق، كوشتن، برینداركردن، توندووتیژی، دەستدریژی جۆراو جۆر) ی لێدەكەویتەوە، وەك ئەوەی كە ئیستا لە كوردستان روودەدات، بە پی رینمایی ژمارە (1) ساڵی 2014 (فرێكوینسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان بە هاوكاری هەردوو وەزارەت (گواستنەوەو گەیاندن و وەزارەتی ناوەخۆی) كاروباری مۆڵەتی میدیایی بینراو و بیستراوی تێدا رێكخراوە، لەم رێنمایەدا باس لە چەندین مەرجی میدیایی بینراو و بیستراو كردووە وەك :
1-مەرجی تەكنیكی
2-مەرجیەتی كەسیەتی ئاسایی
3-وە رگرتنی باج و رسومات ی مۆلەت
2-میدیا خوینراو (كاغەز):-ئیمە وەك سەدەیە ك خاوەن میدیایی خوینراوین، رۆژنامە و گۆڤار لە دیارترین جۆرەكانی میدیای خوینراو،ئەم جۆرە میدیایەش بی بە ش نیە لە كاریگەریەكانی بەسەر كۆمەلگە بەلام لە ئیستادا ریژەی كاریگەریكانی كەمترە بە هۆی ئەوەی خەلكی هەریمی كوردستان لە وەرگرتنی هەوالەكان بە هەموو جۆرەكان رەچاوی (لۆكال tv)ئەكات بە تایبەت بە هۆی نە بوونی ریژە ی نە خوینەواری لە نیو هەندیك چینی كۆمەلگە،كە میان بینراو و بیستراوبە باشتر ئەزانن وە زیاتر هەوالە سیاسی و ئابوریەكان ئاراستە ئاكات جا بە كاریگەریە سیلبیە كان وە ئیجابیەكان.
ریژەی دەزگاكانی راگەیاندن لە هەرێمی كوردستان
- لە هەریمی كوردستان (403) دەزگایی راگەیاندن هەیە كە (رادیۆ،tv،گۆڤار،رۆژنامە) ئەگەریتەوە ریژەی رادیۆ لە هەریمی كوردستان (160) رادیۆیە، وە هەروەها (140) كەنالی تەلەفزیۆنی وە لۆكالی هەن هەروەها،99كانالی ئاسمانی هەن، وە زیاتر لە(50)نوسینگەی كەنالە بیانیەكان لە كوردستان هەن.
-دەربارەی میدیای خوینراو(رۆژنامە وگۆڤار)155 گۆڤار و رۆژنامەن كە پەیوەندی دارە بە سەندیكای رۆژنامە نوسانی كوردستان (سەرچاوە/هاوڵاتی).
بەرپرسیارەتی میدیای
مەبەست لە بەر پرسیارەتی میدیای ئەوەیە چەند لایەنیك لە ولات بەرپرسە لە میدیا لە سنوردانانیك بۆ میدیا،وە لە لیپیچینەوە لە میدیا وئاراستە كردنی میدیا بە ریگەیەكی تەندروست،لە كۆمەلگە پیشكەوتوەكان لایەنی تایبەتمەند بۆ ئەم پرسە هەیە بە شیوەیەكی كرداری هەلدەستن بە ئەركی خۆیان،بەلام لە ولاتە دواكەوتوەكان و تازە پیگەشتوەكان بەرپرسیارەتی میدیای تەنها دروشمە و هیچیتر، بە كردار ناتوانن بە ئەركی راستەقینەی خۆیان هەلسن. بە گشتی لە هەریمی كوردستان لایەنی بەرپرسیار لە وپرسی میدیای بریتیە:-
1-وەزارەتی ناوەخۆ
2-وەزارەتی رۆشەنبیری و لاوان
بۆچی هەریك لەم دوو وەزارەتە ناتوانن بە ئەركی یاسای خۆیان هەلسن وە سنوریك بۆمیدیا دابنین،لیپیچینەوە لەگەل میدیا بكەن؟
-دەسەڵاتدارە سیاسییەكان و پارتە سیاسییەكان بەرپرسی یەكەمن لەم پرسە، زۆربەی جار لەبەر مەودا سیاسییەكان خۆیان پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆیان رێگە نادەن وەزارەتەكان بە ئەركی راستەقینەی خۆیان هەڵسن، چونكە هیچ میدیایەك لە كوردستان بی لایەن نییە، تەواوی میدیاكان پەیوەندیدارن بە پارتە سیاسییەكان، كە ئەو پارتانە بە ئارەزووی خۆیان بیر و ڕاكانیان لە ریگەی میدیاكان خۆیان ئاراستە ئەكەن ئەو بیروڕایانەش زۆربەی جار لە بەرژەوەندی خۆیانە، بلاوكردنەوەی هەواڵی بێ بنەما، واتە تیرۆكردنی كۆمەلگە، میدیای كوردی ئەوەندەی خاوەن هەواڵی نادروستە، ئەوەند خاوەنی هەواڵی ڕاستەقینە نییە.

 

زۆرترین بینراو