پرسی پارەی مامۆستایانی بەشی خوێندنی خێراو نەهێشتنی نەخوێندەواری

پرسی پارەی مامۆستایانی بەشی خوێندنی خێراو نەهێشتنی نەخوێندەواری

نیگەرانی بەشێك لە مامۆستایانی بەشی خوێندنی خێراو نەهێشتنی نەخوێندەواری چاوەڕوانی وەرگرتنی پارە دەكەن كەوا جگە لە دەوامی یاسای خۆیان لە خوێندنی خێراو نەخوێندەواری وانەیان داوەتەوە بۆ هەر ساڵێك هەشت مانگ وانەكەیان داوەتەوە تاكو ئێستاش چاوەڕوانن لە بڕی ئەو پارەیەی كە دیاریكراوە وەریان نەگرتووە.
پشتیوان كەریم-سۆران
مامۆستا رێبوار خورشید : بەرپرسی بەشی خوێندنی خێراو نەهێشتنی نەخوێندەواری لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بۆ زاری كرمانجی دەڵێت " ساڵانە ئەو خوێندنە هەشت مانگ دەورەكە بەڕێوە دەچێت بۆ هەر مانگێكیش هەر ماموستایەك بڕی 100 هەزاری پێدەرێت, ساڵانە بڕی 150 هەزاریان پێدەدرا بەڵام لە ساڵی 2016 وەزارەتی دارای رێنمای و رێكاری نوێی دەركرد و بڕی پارەكە كەم بویەوە كرا بە 100 هەزار دینار ئێمە نوسراومانكردوە بۆ وەزارەتی دارای بڕی 800 هەزاریان دیاری كردوە بۆ هەر ماموستایەك بۆ هەر مانگێكیش بڕی100 هەزار دیاریدەكات , هەروەها نوسراومان بەرزكردۆتەوە بۆ وەزارەتی دارای چاوەڕوانی وەڵامین بەهۆی قەیرانی دارای پەیوەندیمان كردوە بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لە سەر ئەم پرسە لەوەڵامدا رایەنگەیاند كەی وەزارەتی دارای بۆ سەرجەم كوردستانی دەست پێكرد ئەو كات چونكە ئەو خەرجییە جیایە لەگەڵ پارەی وانەبێژو پارەی مامۆستایانی هەمیشەی واتە پەیوەست نییە بەوەی كەوا پارەی وانە بێژ و مامۆستایانی هەیشەی هات ئەوكات ئەو پارەیەش بێت
بەگشتی چەند قوتابخانەی بەشی خوێندنی خێراو نەخوێندەواری لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران بوونیان هەییە؟
لە سۆان دوو قوتابخانە بوونیان هەیە یەكێكیان بۆ پیاوانە ئەویتریشیان بۆ ئافرەتانە
لە ناحییەی سیدەكانیش تەنها یەك قوتابخانە هەیە بۆ ئافرەتان چونكە پار ساڵ پیاوان دەیانخوێند بەڵام تەخەروجیانكرد و تەماو بوون
لە ناحییەی خەلیفانیش یەك قەتابخانە هەیە تەنها بۆ پیاوانە
بەگشتی چوار بكەمان هەیە دووی ئافرەتان دووی پیاوانیش
بەگشتی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی سۆران چەند مامۆستا وانە دەڵێنەوە لە قوتابخانەكانی خوێندنی خێراو نەهێشتنی نەخوێندەواری
كوی گشتی ماموستاین لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران 13 مامۆستان
لە كۆتایشدا گووتی" چاوەڕوانی وەزارەتی داراین بۆ دابەشكردنی ئەو پارەیە لە دەسستهەڵاتی ئێمەو وەزارەتی پەروەردە دانییە تەنها لە دەستهەڵاتی وەزارەتی دارای و ئابووری كەوا كەی دابەشدەكرێت چونكە خراوەتە سەر خەرجیەكانی دارای هەرچەندە ئێمە پەیوەندیمان بە خەرجیەكانەوە وەنییە چەنكە گەر لە سەر خەرجیەمان بێت ئاستەنگمان بۆ دروست ئەبێت تاكو پارەی خەرجیەكان دابەشدەكرێت بەڵام ئەگەر بكرێتە ئەمری تایبەت ئەوا بەیەك ئەمر لە یەكێك لە بانكەكان پارەی خۆیان وەردەگرن بەڵام ئەمە تەنها تایبەت نییە بە سەر پەروەدەی سۆران بەڵكو تایبەتە بە تەواوی وەزارەتی پەروەردە لە سەرجەمی هەرێمی كوردستان

زۆرترین بینراو