پرۆسەی رادەستكردنەوەی رووفاتی ئێزدییەكان وەستاوە

پرۆسەی رادەستكردنەوەی رووفاتی ئێزدییەكان وەستاوە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : كوردانی ئێزدی لە شنگال كە ساڵی 2014 تووشی كارەساتێكی گەورەبوون لەسەر دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش هەزاران كەس رفێنران و بێ سەرۆشوێن كران تا ئێستا رووفاتەكانیان نەگەڕێنراوەتەوە.
كچی كۆچۆ، هاووڵاتیەكی گوندی كۆچۆیە لە شنگال بە زاری كرمانجی راگەیاند:" لە ئابی ساڵی 2014 رێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی كردە سەر شنگال و ژمارەیەك كچ و ئافرەت و پیاو گوللە بارانكران ژمارەیەك هاووڵاتی دەستبەسەر كران و پیاوەكان كوژران و زیندەبەچاڵ كران نزیكەی شەش ساڵە بەسەر هێرشەكەدا تێدەپەڕێت هێشتا بەتەواوی گۆرەكان هەڵنەدراونەتەوە.
گووتیشی:" ئەو رووفاتانەی پێش ساڵێك لەناو 17 گۆری بەكۆمەڵ لە گوندی كۆچۆ دەرهێنان بە مەبەستی پشكنین بڕیاردرا بۆ بەغدا رەوانە بكرێن هێشتا رادەستیان نەكردینەوە، داوا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق و نەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین كار لەسەر هەڵدانەوەی گۆرە بە كۆمەڵەكان بكەن.
فەلاح حەسەن، ئەندامی دەستەی لێكۆلینەوەی كۆكردنەوەی بەڵگەنامەكان لە پارێزگای دهۆك بە زاری كرمانجی گووت :" بەهۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەو رووفاتانەی لەناو گۆرەكان دەریان هێناون رادەستی كەسوكاریان نەكراوە، ئەم پرۆسەیە وەستاوە بۆ ماوەیەكی نادیار، ئەوەش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوەیە".

زۆرترین بینراو