
په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ یادی ئه‌نفالی بادینان
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه یادی قوربانییانی ئه‌نفالی بادینان ده‌كه‌ینه‌وه، دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و سڵاو بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین. له به‌رده‌وامیی ئه‌و شاڵاوه به‌دناوه و له تاوانێكی دیكه‌ی دڕه‌نده‌دا، ساڵی 1988 ڕژێمی به‌عس (180) هه‌زار هاووڵاتیی كوردستانی هه‌ر له گه‌رمیانه‌وه تا بادینان بێ جیاوازی بێسه‌روشوێن و شه‌هید كرد و هه‌موو شوێنه‌وارێكی ژیانی له هه‌زاران دێهاتی كوردستان سڕییه‌وه.
له 25ی ئابه‌وه تا 6ی ئه‌یلوولی 1988 له دوا قۆناغه‌كانی ئه‌نفالدا زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی بادینان كیمیاباران كران و هه‌موو پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن پێنج فیرقه‌ی سه‌ربازییه‌وه ڕووبه‌ڕووی گرتن و كوشتن و ڕاگواستن بوونه‌وه، مزگه‌وت و دێر و گونده‌كانی بادینان به‌ر شاڵاوه‌كه كه‌وتن و وێران كران، ئه‌وانه‌ش كه له تاوانه‌كه ڕزگاریان بوو، به‌ره‌و ئێران و توركیا و وڵاتان دی، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
له‌م یاده‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت حكوومه‌تی فیدرالی عێراق ئه‌ركی یاسایی‌ی خۆی و بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق جێبه‌جێ بكات كه شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی به تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و جینۆساید و جه‌نگ ناساندووه و قوربانییان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه، له هه‌رێمی كوردستانیش خزمه‌تی زیاتری قوربانییانی ئه‌نفال و به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ونبووان بكرێت، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بین له بهدۆكیوومێنتكردنی تاوانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ ناساندیان به جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌یان له هه‌ر شوێنێكی جیهان.
ده‌بێ یادی ئه‌نفال هانده‌ری زیاترمان بێت بۆ پته‌وكردنی ته‌بایی و یه‌كڕیزیی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی كوردستان و ئەو لاپەڕانەی مێژوو پێویستە ببنە ھەوێنی لێبووردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان و پاراستنی دەستکەوتەکانی كوردستان كه ئه‌وه‌ش باشترین وه‌فادارییه بۆ خوێنی شه‌هیدان. هه‌ر له‌م یاده‌دا سوپاس و پێزانینمان بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاریی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی بادینانیان كرد كه له‌و شاڵاوه‌دا ڕاگوێزرانه كه‌مپی زۆره‌ملێی جێژنیكان، جوامێری و مرۆڤپه‌روه‌رییان هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت.
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی ئه‌نفال و ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
25/8/2020