پڕژاندنی بۆن لە هەندێك شۆێنی جەستە مەترسیدارە

پڕژاندنی بۆن لە هەندێك شۆێنی جەستە مەترسیدارە

 

بۆ بۆنخۆشی و زیاتر سەرنجڕاكێش بوون، بۆنی جیاواز بەكار دێت و لە چەند شوێنێكی جیاوازی جەستە دەدەرێت، ئەمەش وەكو پێداویستیەكی گرنگی تاك، بە جیاوازی خواست و ئارەزووی خودی تاك، بۆنەكانیش هەر یەكەو بە بۆنێكی جیاواز سوودی لێوەردەگیرێت، بەڵام بەكار هێنانی بۆن و پڕژاندنی بۆ هەندێك شوێنی جەستە زیانبەخشە بۆ تەندروستی مرۆڤ.

 بەپێی  زانیارییەكان، پزیشكان هاووڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە، كە خۆیان بەدوور بگرن لە پڕژاندنی بۆن لە دەوری گەردنیان.بەپێی ئەو زانیارییانە پڕژاندنی بۆن لە دەوری گەردن دەبێتە هۆی دروستبوونی چەند پەڵەیەكی دیار لەسەر پێستی گەردن و ئەم پەڵەیەیش تەنیا بە لەیزەر لادەچێت.

پزیشكان ناوچەی گەردن بە مەترسیدارترین شوێن دادەنێن بۆ پڕژاندنی بۆن، چونكە ئەو ناوچەیە زیاتر تیشكی خۆری بەر دەكەوێت و پەڵەی رەش و وشكی لەسەر دەردەكەوێت، راشیانگەیاندووە، كە پێستی گەردن تەنكترە و هەستیارترە لە هەر شوێنێكی تری لەش، هاوكات بەر لە دەموچاو تیشكی خۆر بەر گەردن دەكەوێت و رەنگەكەی دەگۆڕێت.

زۆرترین بینراو