پڕۆژەی كوردیش سۆشیاڵ میدیای راگەیاندرا

پڕۆژەی كوردیش سۆشیاڵ میدیای راگەیاندرا

محەمەد ئامۆكەیی- زاری كرمانجی: راهێن عوسمان سەدیق، ‎گەنجێكی خوێن گەرم و بزۆز لە زۆربەی كارو چالاكیەكان بەشدارە ئەو نیشتەجێی هەولێرە لە كاری رێكخراوەیی ‎ماوەی ٣ ساڵ دەبێت بۆتە چالاكوان و خۆبەخش لە ناوەندی چالاكییە مەدەنیەكان، راهێن لەگەڵ ژماریەك كچ و كوڕ توانیویانە بۆیەكەمجار پڕۆژەی (كوردیش سۆشیال میدیا) دامەزرێنن، لە بارەی ئامانجی پڕۆژەكەیان راهێن بالیسانی لە دیدارێكی زاری كرمانجی باس لە ئامانجی كوردیش سۆشیال میدیا دەكات و دەڵێت" لەدوای بەشداریكردنم لەكاری رێكخراوەیی بیرم لەوە كردەوە كە لەگەڵ چەند گەنجێك ئەو بیرۆكەیە بكەین بەڕاستی، وەك هەموولایەك ئاگادارە دۆخی هەستیاری كوردستان و فەوزای جیاوازی سۆشیال میدیا لە كوردستان بوونی هەیە ‎لەگەڵ تیمێكی بەهێز و كۆمەڵێ ئادمین و پەیج ‎ئەم پڕۆژەیەمان راگەیاند، سەرجەمی ستافەكەمان خۆبەخشانە كار دەكەن لە پێناو ئاڕاستەكردنی جوانتر و جیاوازی نیشان دان".
گووتیشی"‎پڕۆژەی (كوردیش سۆشیال میدیا) ‎ئەم پڕۆژەیە لە لایەن كچان و كوڕانی گروپی (نیشتیمان) پلانی بۆ دانرا ساڵێك لەمەوبەر لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەك كەسایەتی و ئادمینی چەندین پەیج پڕۆژەكە راگەیەنرا، ‎ئەم پڕۆژەیە لە چەند پلانێكی جیاواز پێكدێت، ‎بەڵام لە ئێستادا تەنها دووانیان كاران و زیاتر كاری لەسەر دەكرێ كە ئەمانەن،
‎١- كۆكردنەوەی كۆمەڵێ ئادمین و پەیجی بەهێز لە گشت تۆڕەكان كە كاریگەریان هەیە بەسەر سۆشیال میدیاوە.
‎٢-كۆ كردنەوەی زۆرترین كەسایەتی (شاجوان، هونەری، یوتوبەر،...) هەموو ئەو كەسایەتیانەی كاریگەریان هەیە بەسەر سۆشیال میدیا. ئامانجی پڕۆژە ‎لە نێو هەموو ئەم فەوزا جۆراو جۆرانەی سۆشیال میدیادا بە تایبەت كوردستان ئەستەمە بڵێی بتوانرێ كۆنتڕۆڵ بكرێت، بەڵام بێ گومان تا رادەیەكی زۆر چاك دەتوانرێ ئاڕاستەكان بگۆڕدرێن و لە داهاتوودا كاریگەری ئەرێنی چاك دروست بكا".

بیروڕا

زۆرترین بینراو