پڕۆژە یاسای چاكسازی رەوانەی پەرلەمان كرا

پڕۆژە یاسای چاكسازی رەوانەی پەرلەمان كرا

زاری كرمانجی-هەولێر: دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای چاكسازی، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستاندا پەسند كرا، ئەمڕۆ پێنج شەممە 12-12-2019 ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرا وە لەلایەن وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانەوە گەیشتە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان تا گفتو گۆو دەنگدانی لەسەر پەسەندكردنی بدرێت.
بە گوێرەی زانیارییەكان، بڕیارە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بكات بۆ دانیشتنی پەرلەمان بە مەبەستی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاساكە.

زۆرترین بینراو