پۆلیسی كۆمەڵگەی رواندز فرۆشتنی جۆرە مۆبایلێك لە بازاڕ قەدەغە دەكات

پۆلیسی كۆمەڵگەی رواندز فرۆشتنی جۆرە مۆبایلێك لە بازاڕ قەدەغە دەكات

زاری كرمانجی-رواندز:
لەهەڵمەتێكدا پۆلیسی كۆمەڵگەی قەزای رواندز، خاوەن دوكانەكانی مۆبایل فرۆشانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە، لە فرۆشتنی چەند مۆبایلێكی قەدەغەكراو.
رائید سامان محەمەد، بەرپرسی پۆلیسی كۆمەڵگەی قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند " لە بەردەوامی كاروچالاكیەكانماندا لەهەڵمەتێكی تیمەكانمان بۆ بازاڕ و دوكانەكانی سنوورەكەمان، بەدواداچوون بۆ چەندین جۆری مۆبایلی قەدەغەكرا و كراو رێنمایی بە مۆبایل فرۆشان درا، كە فرۆشتنی ئەم جۆرە مۆبایلانەی شێوازی دەنگی مرۆڤ لە پیاوە وە بۆ دەنگی ژن دەگۆڕن، مامەڵەكردن و كڕین و فرۆشتن پێیانەوە ڕێگە پێدراو نییە".
بەرپرسی پۆلیسی كۆمەڵگەی قەزای رواندز، ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە گشت مۆبایل فرۆشان پابەندی رێنماییەكانمان بن، بەپێچەوانەوە لێكۆڵینەوەی یاسایان لەگەڵ دەكرێت

بیروڕا

زۆرترین بینراو