پۆلیسی هاتووچۆ لەیەك هەفتە چەندین رووداو تۆماركراون

پۆلیسی هاتووچۆ لەیەك هەفتە چەندین رووداو تۆماركراون

قەزای شەقڵاوەش، لە شەش مانگی ئەم ساڵ رووداو گەڵێكی هاتووچۆی لێ رووداوەو بەو هۆیەوە ژماریەك هاونیشتیمانی بوونەتە قوربانی، زۆربەی ئەو رووداوانەی روویان داوە لە دووسایدی باسرمە شەقڵاوە، تۆماركراون بەشێك لە هاووڵاتیان باس لەوەدەكەن ئەم دووسایدە هێماكانی هاتووچۆی نیەو ئەوەش هۆكارێكە كە شوفێر بە ئارەزوی خۆی لێبخوڕێت بەهۆی ناشارەزایی و نەبوونی هێمای ئاگادار كەرەوە كۆنتڕۆڵ لەدەست بدات و بەو هۆیەوە تووشی رووداووبێت، لەسەر ئەم پرسە زاری كرمانجی بۆچوونی شوفێران و محەمەد ئامۆكەیی- شەقڵاوە: ساڵ بە ساڵ ئامارەكانی رووداوەكانی هاتووچۆ رووی لە هەڵكشان دایە بەرپرسێكی هاتووچۆی وەرگرتوە.
ئەحمەد سەلیم پیشەی شوفێرە دەڵێت" زۆربەی رۆژبە رێگای باسرمە هاتووچۆ دەكەم زۆربەی رۆژەكان رووداوی هاتووچۆ لەم دووسایدە روودەدەن، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ كەمی تابلۆی ئاگادار كەرەوە ئەوەش وادەكات شوفێر بە ئارەزوی خۆی ئۆتۆمبێڵەكەی لێبخوڕێت و رووداوی هاتووچۆ رووبدات، بەوهۆیەشەوە قوربانی لێ دەكەوێتەوە، بۆیە پێویستە لەهەموو رێگایەكان تابلۆ هەبێت و هەروەها دەخوازم ئێمەی شوفێریش پابەندی رێنمایەكانی هاتووچۆ بین."
ئەو شوفێرە ئەوەشی گووت " پێشتر ئەم رێگایە یەك ساید بوو ئێمەی هاووڵاتی گلەیمان دەكرد لە خراپی رێگایەكە، بەڵام ئێستا كراوە بەدوو ساید ئەوەش سوودی زۆری هەیە بۆ بەستنەوەی شارەكان بەیەك، دەكرێت حكومەت لەو رێگایانە كامیڕەی زیاتر دابنێت بۆ ئەوەی شوفێرەكان تێبگەن دانانی كامیڕە بۆ ئەوەیە رووداوەكان كەمبنەوە نەك پەیداكردنی پارە بۆ حكومەت."تاكە چارەسەریش بۆ ئەوەی رووداوەكان كەمببنەوە ئەوەیە تاكی كورد تایبەت شوفێرەكان وەك وڵاتانی تر ئاستی رۆشنبیریان بەرزبێتەوە بە بەرز بونەوەی وشیاری و ئاستی رۆشنبیری دڵنیام رووداوەكان كەمدەبنەوە.
لەسەر هۆكار و بەرزبونەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ لە سنووری قەزای شەقڵاوە و گیان لەدەستدانی هاووڵاتیان بەو هۆكارە، مقەدەم هیوا، بەڕێوەبەری بەشی هاتووچۆی شەقڵاوە، بە زاری كرمانجی راگەیاند" بەهۆی تیژ لێخوڕین و پابەند نەبوون بە یاساكانی هاتووچۆ، بە تەنها لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو (5) رووداوی هاتووچۆ روویان داوە بەو هۆیەوە (3) كەس گیانییان لەدەستداوە و (5) تریش برینداربوون.
ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەشكرد" لەم پێنج رووداوەدا (3) رووداویان وەرگەڕان بووە دووەكەی تریش پێكدان بووە، زۆربەشیان لە دووسایدی شەقڵاوە، باسرمە تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشدا راستە رێگایەكە هەندێ كاری تیاماوە بەڵام شوفێرانیش دەبێت زیاتر لەوە وشیار بن و پابەند بن چونكە لە كۆتایدا هەر خۆیان زەرەمەند دەبن و دەبنە قوربانی بۆیە داوای لە شوفێران دەكەین زیاتر پابەندبن بە یاساكانی هاتووچۆ بۆ ئەوەی رووداوەكان بەرەو كەمبوونەوە بچن.َِ

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو