پۆگبا ستایشی زێدان دەكات زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان:

پۆگبا ستایشی زێدان دەكات زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان:

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی پۆل پۆگبای فەڕەنسی، ستایشی زێنەدین زێدانی هاونیشتیمانی كردو بە پاڵەوان و پێشەوای خۆی لە تۆپی پێدا وەسفی كرد.
زیدان ساڵی ١٩٩٨ و لە یاری كۆتایی مۆندیالدا بەرامبەر بەڕازیل، بە تۆماركردنی دوو گۆڵ پێشەنگی كەڵەشێرەكانی كرد بۆ سەركەوتنێكی گەورەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام.
لەلێدوانێكیدا پۆگبا گووتی" زێدانم زۆر خۆشدەوێت، كاتێك منداڵ بووم سەیری ڤیدیۆكانیم دەكرد بۆ ئەوەی شێوازی یاریكردنی ببینم".
ئەو یاریزانە كە لە ئێستادا ناوی بە یانەی ریال مەدریدەوە دەبەسترێتەوە گووتیشی" هەمیشە دەتوانیت ئەو ببینی شتی جیاواز دەكات، ئەو شێوازەی ئەو یاری پێدەكرد زۆر جوان بوو، یاریزانی گەورەم خۆشدەوێت و رۆناڵدینهۆش هاوشێوەی زیدان یەكێكە لەوان".
لە كۆتایشدا دەڵێت" بەردەوام سەیری زێدانم دەكرد، تەنانەت ئەو كاتانەش كە تۆپ لە شوێنكی تردا دەبوو من هەر بەدوای ئەودا دەگەڕام".

زۆرترین بینراو