پیاوان بە پێوە مێز بكەن یا بە دانیشتەوە باشترە

پیاوان بە پێوە مێز بكەن یا بە دانیشتەوە باشترە

ئا/ هۆژین شه‌وكه‌ت

پسپۆڕانی بواری تەندروستی لە زۆرینەی وڵاتاندا جەختیان لەوەکردووەتەوە کە شێوازی میزکردنی پیاوان جگە لەلایەنی پاکوخاوێنی پەیوەندی هەیە بە تەندروستییانەوە بۆیه‌ دەبێت بزانن چ شێوازێك هەڵدەبژێرن.
لە بابەتێکدا ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بەوەکردوە، زۆرینەی پیاوان بەسەر پێوە میز دەکەن، چونکە ئەمە خێراترە بۆیان، به‌ڵام ئایا تا چەند ئەم رەفتارە تەندروستە؟
گورچیلەکان دوای پاککردنەوەی خوێن میز درووستدەکەن، دواتر ئەم میزە لە میزڵداندا کۆدەبێتەوە، میزڵدانیش ٣٠٠ بۆ ٦٠٠ میلی لیتری پێدەگات.
ئەم دەمارە یارمەتی دەدات خۆی بگرێت تا ئەو کاتەی دەگاتە شوێنێکی گونجاو تا بتوانێت بحەوێتەوە و ماسولکەکانی میزڵدانی خاو ببێتەوە و میزەکە بچێتە دەرەوەی جەستە، بۆیە نابێت لەکاتی میزکردندا هیچ فشارێك بکرێت و بەزۆر بکرێتە دەرەوە، بەڵام هەندێكجار پیاوان فشار دەکەن بۆئەوەی میز بکەن لەو کاتانەی بەپێوە دەیکەن.
بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەك کە لە یەکێك لە ماڵپەڕە زانستییەکاندا بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، میزکردن بە دانیشتنەوە باشترە بۆ ئەو پیاوانەی کە کێشەی گەورەبوونی پرۆستاتیان هەیە کە ئەمە رێگردەبێت لە هاتنەدەرەوەی میز بەئیسراحەت.
ئەم توێژینەوەیە بەراوردی کردووە لەنێوان ئەو پیاوانەی ساغن لەگەڵ ئەوانەی نەخۆشی پرۆستاتیان هەیە، دەریخست تووشبووانی پرۆستات دەبێت بەدانیشتنەوە میز بکەن، چونکە بەم جۆرە فشاری سەر حالبیان کەمدەبێتەوە و دەتوانن بەخێراتر و ئیسراحەتتر میز بکەن.
بەڵام  بۆ ئەو پیاوانەی کە نەخۆش نین، هیچ جیاوازییەك بەدی نەکرا لەشێوازی میزکردنیان بە دانیشتنەوە یان بە پێوە، بۆیە هەردوو حاڵەتە بۆیان ئاسایی بوو

زۆرترین بینراو