پێرێز 100 ملیۆن دۆلار وەك بەخشیش دەداتە مباپێ

پێرێز 100 ملیۆن دۆلار وەك بەخشیش دەداتە مباپێ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: گواستنەوەی كیلیان مباپی ئەستێرەی فەڕەنسی بۆ یانەی ریال مەدرید پلان و پڕۆژەیەكی گرنگی ریال مەدریدە بۆ قۆناغی داهاتوو، بەڵام بەگوێرەی میدیاكانی ئیسپانیا ئەو كارە لەسەر ئاگرێكی هێواش ئامادە دەكرێت.
بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا ئاشكرای كردوە یانەی ریال مەدرید بەسەرۆكایەتی خودی پێرێز زۆر متمانەیان بەخۆیان هەیە كە مباپی بۆ ریال مەدرید دەگوازنەوە بۆیە پەلە لەم كارە ناكەن، تا بە كەمترین تێچوون كارەكان تەواو بكەن، بە پێی بەرنامەكە ریال مەدرید دەزانێت لە هاوینی 2022 گرێبەستی مباپی كۆتایی پێ دێت، بۆیە ئەوان لە ئێستادا گرەو لەسەر خاڵێكی دیكە دەكەن، ئەویش ئەوەیە كە مباپی گرێبەستی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تازە نەكاتەوە بۆ ئەوەی ریال مەدرید بەخۆڕایی مباپی بگوازێتەوە, لەم حاڵەتەش جگە لە مووچەیەكی خەیاڵی كە سەرووی 30 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ریال مەدرید 100 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت بە خودی كیلیان مباپی دەدات، وەك خەڵاتی واژۆ كردنی گرێبەست لەگەڵ ریال مەدریدو تازەنەكردنەوەی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان كە نایەوێ دەستبەرداری ئەستێرەكەی ببێت.
جێی ئاماژە پێكردنە تا ئەو ساتەش مباپی رەتی دەكاتەوە گرێبەست لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان تازە بكاتەوە، هەروەها یاریزانەكە بە بەردەوامی قسە لەگەڵ زێدانی راهێنەری ریال مەدرید دەكات.

زۆرترین بینراو