پێشبینی هاتنی زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان ده‌كرێت

پێشبینی هاتنی زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان ده‌كرێت

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم پێشبینی هاتنی زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان ده‌كات و بۆ ئەو مەبەستەش دەستەکەیان ئامادەکاری ته‌واوی کردووە.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم راگەیاندوە" لە رێگای چەندین چالاکی و فێستیڤاڵی کلتوری و هونەری و ئاسانکاریکردن بۆ کۆمپانیاکانی گەشتیاری لە هەوڵی هێنانی زۆرترین گەشیاردان بۆ هەرێمی كوردستان.

نادر رۆستی ئاماژەی بەوەشداوە" لە رۆژانی جەژنیش وەکو بۆنەیەکی ئایینی چاوەروانی ئەوە دەکەن هاتنی گەشتیار بەراورد بەساڵی رابردوو بەرزببێتەوە".

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وتیشی" ساڵی پار سێ ملیۆن و 57 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمیان کردبوو، بەڵام بۆ ئەمساڵ چاویان لەوەیە رێژەکە بۆ سێ ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار بەرزبکەنەوە".

زۆرترین بینراو