پێشمەرگەیەکی شۆڕەشی ئەیلول کۆچی دوایکرد

پێشمەرگەیەکی شۆڕەشی ئەیلول کۆچی دوایکرد

محەمەد ئامۆکەیی- هەریر: دوای ململانێکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە، برایم ئامۆکەیی پێشمەرگەی شۆڕەشی ئەیلول کۆچی دوایکرد.

جێگای باسە برایم سورچی، لە ساڵی 1943لە دایکبوە و لە تەمەنێکی زوو بەهۆی خۆشەویستی بۆخاک و وڵات لەگەڵ لاوکە سورچی، کەسایەتی دیاری عەشیرەتەکەی چەکی شەڕەف هەلدەگرێت و دەچێتە لای بارزانی نەمرو لەوێ درێژە بەخەباتی چەکداری دەدەن،

برایم سمایل، هەموو تەمەنی لە شۆڕش وخەبات دەربەدەری بردۆتە سەر تا چەند ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی زۆری تەمەنیەوە خانەنشین دەکرێت، ئێوارەی ئەمڕۆش لە تەمەنی 76ساڵی بۆ هەمیشە ماڵ ئاوای لەکەس و کارو خزم و هەڤاڵانی کردو لە گۆرستانی گوندی ئامۆکان تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.

زۆرترین بینراو