پێی چه‌پی شاجوان دەبڕدرێتەوە

پێی چه‌پی شاجوان دەبڕدرێتەوە

دانێلا ئه‌لفاریز كه‌ شاجوانی ساڵی 2011ی كۆلۆمبیا بوو، له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كدا کە بۆی ئەنجامدرابوو كاریگه‌ریی كردبووه‌ سه‌ر ده‌مارێك له‌ پێییدا و بووە هۆی ئەوەی ‌ پزیشكه‌كان بڕیار بدەن ئه‌و پێیه‌ی بێته‌ بڕین.
ئه‌و شاجوانه‌ له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باسی له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی كردووه‌ و گوتوویه‌تی" مانگی ئایار تووشی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بووم بۆ هه‌ناوم و گرێیه‌كیان له‌ناو سكمدا ده‌ركرد، دواتر پزیشكه‌كان گووتیان ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌مارێكی پێی چه‌پم هه‌بووه‌، بۆیه‌ ناچار ده‌بن ئه‌و پێیه‌م ببڕنه‌وه‌ و له‌جێی ئه‌وه‌ پێیه‌كی ده‌ستكردم بۆ دروست بكه‌ن، دیاره‌ چاره‌نووس به‌و شێوه‌یه‌یه‌، ناچار ده‌بم به‌ پێیه‌كی ده‌ستكرده‌وه‌ ژیان به‌ڕێوه‌ ببه‌م و بەم شێوەیە درێژە بە ژژیانی داهاتووم بدەم".

 

زۆرترین بینراو