پێ دەچێت كویمان بچێتە شوێنی سیتین

پێ دەچێت كویمان بچێتە شوێنی سیتین

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان : رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە (رۆناڵد كومان) راهێنەری هۆڵەندی ناسراو و ئەفسانەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە بەسەردانێكی كتوپڕ گەیشتوتە شاری بەرشەلۆنە و ئەو هاتنەشی هەرایەكی زۆری ناوەتەوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی (سپۆرت) هاتنی كومان دەرگەكانی بۆ ئەو راهێنەرە جارێكی دیكە كردۆتەوە بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە وەربگرێت، بۆیە بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەكە هاتنی كومان وەك هەڕەشەیەكی زەق بۆ سەر پۆستەكەی (كیكی سیتین)ی راهێنەری ئێستای بەرشە سەیر دەكرێت و بەدوور نازانرێت بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە ئەو هەلە بقۆزنەوەو گفتوگۆ لەگەڵ كومان بكەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەو دواییە راهێنەرە هۆڵەندییەكە دووپاتی كردەوە كە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە لە نێو بەرنامەكانی دایە، هەروەها ئەنجامە خراپەكانی سیتین لەگەڵ ئەو یانەیە زیاتر خزمەتی ئەو بارودۆخە دەكات.
هەر سەبارەت بەو هەواڵە میدیاكانی ئیسپانیا پێیان وایە رۆناڵد كومان رازی دەبێت لەو ساتە بە شێوەیەكی كاتی یانەی بەرشەلۆنە ورەبگرێت گەر داوای لێ بكرێت، هەر چەندە تا ئێستا مەبەستی سەرەكی سەردانەكەی كومان بۆ بەرشەلۆنە بە فەرمی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام ئەو سەردانەی فشارەكانی سەر كیكی سیتین زۆر زیاتر دەكات.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو