پەرلەمان : بەهۆی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گەشتی تورکیا لە مونا قەهوەچی قەدەغەکراوە

پەرلەمان : بەهۆی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گەشتی تورکیا لە مونا قەهوەچی قەدەغەکراوە

په‌رله‌مانی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵێكی سایتی (PUKMEDIA) بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی 2019/5/22، له‌ژێر ناوونیشانی (سه‌ردانی توركیا له‌ مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت)، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:
سایتی (PUKMEDIA) له‌ رۆژی 2019/5/22، هه‌واڵێكی له‌ژێر ناوونیشانی (سه‌ردانی توركیا له‌ منی قه‌هوه‌چی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت)، بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌تیایدا گوایه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ پێیان راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سه‌ردانیكردنی توركیای لێ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ و ناتوانێت بچێته‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌، هه‌روه‌ها توركمانه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا به‌نوێنه‌ری خۆیانی نازانن و په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی نه‌ماوه‌، ئێمه‌ وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ و له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا روونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌:
1 – قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌ردانیكردنی به‌ڕێزیان په‌یوه‌ندیی به‌كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ڕێزیان ئه‌ندام بووه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم.
2 -مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، كاندیدی فراكسیۆنه‌ توركمانییه‌كان بووه‌ و به‌ده‌نگی 59 په‌رله‌مانتار له‌دانیشتنی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی 2019/2/18، له‌سه‌ر پشكی پێكهاته‌ی توركمان بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرا.
3 - سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ توركمانه‌كان له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌ و به‌رده‌وامه‌ و به‌نوێنه‌ری خۆیانی ده‌زانن له‌و پۆسته‌دا.

زۆرترین بینراو