
پەرلەمنتارێكی كورد لە بەغدا: ئەم هەفتەیە 320 ملیارد دینار دەنێردرێت
پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی دوا دامەزراوی عێراق کۆتایی دێت و پێشبینی دەکرێت لە سبەیەوە بەغدا بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکەی هەرێم بنێرێت.
مه‌یاده محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "حكومه‌تی عێراق له‌دوای ته‌واوكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2020ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی، راسته‌وخۆ 320 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌مڕۆش موچه‌ی په‌رله‌مان كه له‌ریزبه‌ندی دابه‌شكردنی موچه‌دا كۆتا ده‌زگایه دابه‌شده‌كرێت".
ئەو پەرلەمانتارە راگەیاندووە " له‌یه‌ك دو رۆژی داهاتودا به‌غدا 320 ملیار دیناره‌كه ره‌وانه ده‌كات و له هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت".
لەگەڵ گەیشتنی بڕی ٣٢٠ ملیار دینارەکە لەبەغداوە هەرێم دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکات.