پەرواس نوێترین بەرهەمی خۆی بە زمانی عەرەبی بڵاوكردەوە

پەرواس نوێترین بەرهەمی خۆی بە زمانی عەرەبی بڵاوكردەوە

چی ڕوویداوە لە ئادەمیزاد؟ چی بەسەرهاتووە؟! ئەمە بەشێكی بچووكی تێكستی گۆرانی پەرواس حوسێنە، كە لەم ماوەیەدا بڵاوی كردۆتەوە، ماژا جری ناوی نوێترین بەرهەمی ڤیدیۆ كلیپی خانمە گورانیبێژی كورد پەرواس حوسێنە، كە بە زمانی عەرەبی گوتویەتی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام پەرواس ڕایگەیاند:" گۆرانی پەیام گەیاندنە، من بە دەنگم دەمەوێت هەمیشە پەیامێك بگەیێنم، گۆرانی كوردی و عەرەبی ، هەر زاراوەیەك بمەوێت دەڵێم، بۆ ئەوەی بەبێ جیاوازی و بێ هیچ بەربەستێك هونەرەكەم بگەیێنمە هەموان، هونەر ئاشتی و خوشەویستییە، من گۆرانی بۆ پێكەوە ژیان دەڵێم " ئەم بەرهەمەی پەرواس تیشك دەخاتە سەر رەوشی ئێستای ئەمنی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، لە كەناڵی تایبەتی یوتیوبی خۆی بڵاوی كردۆتەوە، بینەر و بیسەرێكی زۆری بە ماوەیەكی كەم بۆ خۆی ڕاكێشا، ئەم بەرهەمە تێكستەكەی لە نوسینی سامی ئەرگوشییە، ئاوازی گۆرانییەكە لە لایەن هەڵكەوت زاهیرەوە بۆی دانراوە، بڕیار فەتاح كاری دەرهێنانی كلیپەكەی كردوو، گۆرانیەكە باس لەو ڕوداوانە دەكات كە بەڕۆكی عێراق بەتایبەتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە گشتی گرتووتەوە، بوەتە هۆی گیان لەدەستدان وئاوارەبوونی چەندین خێزان.
پەرواس حوسێن، لە پڕۆگرامێكی پێشبڕكێی گۆرانی گووتن بەشداری كرد لە كەناڵێكی عەرەبی تا ئاستێكی باش رویشت، دواتر بەهۆی هەوادارێكی زۆرەوە بڕیاریدا لەسەر كاری هونەری بەردەوام بێت، چەندین بەرهەمی جیاوازی هەیە بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی، بەشداری چەندین ڤیستیڤاڵ و چالاكی هەمەجۆر كردووە لە ناوخۆ دەرەوی وڵات، خاوەن ستایلێكی جیاوازی گۆرانی گووتنە هەوادارێكی تایبەتی ناوخۆ دەرەوەی هەیە بە تایبەت عەرەب.

 

زۆرترین بینراو