
پەروەردەی شەقڵاوە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
محەمەد ئامۆکەیی- شەقڵاوە:
سەرمەند سابیر سەرپەرشتیاری یەکەم لە پەروەردەی شەقڵاوە، بە ماڵپەڕی زاری کرمانجی راگەیاند" بەمەبەستی گواستنەوەیان ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەکەینەوە كه ئاره‌زوی گواستنه‌وه‌یان هه‌یه فۆڕمی گواستنه‌وه‌ی مامۆستایانی( بنه‌ڕه‌تی و زانكۆیی و ئاماده‌یی) له دیوانی په‌روه‌رده به‌شی خۆیه‌تی رۆژانە دابه‌شده‌كرێت. هەر مامۆستایەک بیەوێت با بەزووترین کات سەردانی دیوانی پەرورەدەی شەقڵاوە بکات.
مامۆستا سەرمەند، ئاماژەی بەوەشدا" ئەو مامۆستایانەی له په‌روه‌رده‌كه‌مان بۆ په‌روه‌رده‌یه‌كی تر نیازی گواستنەوەیان هەیە دوا بهروار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان 5 / 8 / 2019 دەبێت و هەروەها له قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تر دوا بهروار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان 10 / 9 / 2019 دەبێت.