پەروەردەی ھەولێر روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

پەروەردەی ھەولێر روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر، لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە كە ھیچ بڕیارێك لەبارەی وانە گوتنەوەی مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەی كچان درابێت.

لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "ھەواڵێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە دەربارەی ئەوەی کەوا چیتر رێگا نادرێت مامۆستایانی پیاو لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێنەوە! ئەم بابەتە بەناوی وەزیری پەروەردە بڵاوکراوەتەوە". لە راستیدا وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر ھیچ جۆرە بڕیارێکی لەو بارەیەوە نەداوە و ئەم بابەتەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ھیچ بنەمایەکی نییە

زۆرترین بینراو