چارەسەری سروشتی بۆ نەهێشتی خوران و ئیلتهابی ئەندامی زاوزێی

چارەسەری سروشتی بۆ نەهێشتی خوران و ئیلتهابی ئەندامی زاوزێی

ئا/شەهلا رەشید
یەكێك لە باوترین هەوكردنەكانی كەڕوو تەڕیەكە لە ئەندامی زاوزێی ژنانەوە دێتە دەرەوە، هەندێكجار رەنگی زەردە لەوانەیە بڕەكەی كم یا زۆر بێت، ناوچەی زێی ئافرەتان هەڵدەئاوسێت و دەكزێتەوە، كزاندنەوەی ئەو شوێنە لە وانەیە لە كاتی میز كردن و پەیوەندی سێكسی دا زۆرتر بێت، كاتێك هەوكردنی بە كەڕوو دروست دەبێت ئەندامی زاوزێ بۆنێكی ناخۆشی لێدێت هەرچەندە ئەم بۆنە ناخۆشە لە نەخۆشییەكانی (واژیو بەكتریال)یشدا هەیە، ئەو هۆكارانەی خووراندن لە ناوچەی زاوزێ زیاتر دەكەن، شوردنی زیاد لە پێویستی ئەو شوێنە بە لیفكە و سابوون، هەندێك لە ژنان وا دەزانن ئەم خوراندن و ئیلتیهاباتە بە هۆی نەبوونی پاك و خاوێنییەوە دروست دەبێت، هەوڵا دەدەن بە سابوون خاوێنی بكەنەوە، بەڵام ئەوە هەڵەیە و خووراندنی ئەندامی زاوزێ و ئیلتیهابات زیاتر دەكات.
- دوای میز كردن دەبێت خۆیان جوان بشۆن و وشك بكەنەوە.
- لەبەر كردنی جلی تەسك بە تایبەت قۆماشی نایلون دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی شێ و هۆی هەوكردنی بە كەڕوو.
- هەندێك لە خانمان بە ئامێری وشك كەرەوەی قژ ئەندامی زاوزێیان وشك دەكەنەوە ئەمە كارێكی هەڵەیە دەبێت بە پارچە كلێنكسی خاوێن و نەرم خۆیان وشك بكەنەوە.
- بە كار هێنانی كرێمی دژە كەڕوو دژە خووران بەبێ پرسی پزیشك دەبێتە هۆی خووراندن و ئیلتیهابی زیاتر، باشتر وایە سەردانی پزیشك بكەن بۆ ئەوەی كرێمێكی نوێتان بۆ دیاری بكات.
- ئەگەر خووران و ئیلتیهابێكی بەردەوامت هەیە باشتر وایە كۆندۆم و جێلی بە كار نەهێنن، ئەو جێلانەی دەبنە هەستیاری.
-چارەسەركردنی خووراندن و ئیلتیهابی ئەندامی زاوزێی ئافرەتان دەتوانن شتێكی سارد لەسەر ئەندامی زاوزێی خۆتان دابنێن بۆ ئەوەی خووراندن و ئیلتیهابی كم ببێتەوە، ئاو و خوێ دژە بەكتریایە دەتوانێت بەكتریا و كەڕووەكان لە ناو ببات، شۆردنی ئەندامی زاوزێ بە ئاو و خوێیەكی خەست هەموو كات چارەسەرێكی باشە و گەشەی بەكتریاكان رادەگرێت.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو