چارەسەری سەر ئێشە

چارەسەری سەر ئێشە

ئا/ شەهلا رەشید: هەر چەندە هۆكارەكانی ژانەسەر زۆرن و لە بەرامبەریشدا چارەسەری زۆر و جۆراوجۆرن و بەپێی جۆری ژانە سەر چارەسەرەكانیش دیار دەكرێن، لە هەموو حاڵەتەكاندا پێویستە لە كاتی بەردەوامی ژانە سەر یا ژانی لا سەر و نێوچاوان سەردانی پزیشكی پسشپۆر بكرێت بۆ دانانی چارەسەری پێویست، بەڵام لە كاتی ژانە سەری سووك یا لە كاتی دەست پێرانەگەیشتنی پزیشك دەتوانی لە رێگەی سرووشتی ژانە سەرت كم كەیتەوە یا نەیهێڵی، هەندێكیان لەخوارەوە باس دەكەین.
-ئاو بخۆرەوە، زۆر جار وشكبوونەوەی درێژ خایەن هۆكارە بۆ سەر ئێشە، بەردەوام ئاو بخۆرەوە ئەم كارە سوود بە گورچیلەكانیش دەگەیەنێت.
-خەوتن، زۆر جار كەم خەوی هۆكارە بۆ سەر ئێشە هەوڵبدە نووستنەكەت لە ژوورێكی تاریك و بێ ئامێری ئەلكترۆنی بێت بۆ ئەوەی خەوت قووڵا و بێ پچڕان بێت.
-خۆت لە خۆراكی پڕ هیستامین دوور بگرە، هیستامین پێكهاتەیەكی كیمیایی سروشتییە لە لەشدا و رۆڵی لە بەرگریی لەش كۆئەندامی هەرس و دەمار هەیە، خۆراكەكانی وەك پەنیری كۆن و ترشیات و بیرە و شەراب هیستامینیان تێدایە و هەندێكجار دەبنە هۆی سەر ئێشە.
- رونی سروشتی بە كار بهێنە، ئەو رونانەی لە گوڵا و رووەكە سروشتییەكانەوە وەرگیراون وەك رونی نەعنا، لاڤێندەر بۆنێكی خۆشییان هەیە و سەر ئێشە چارەسەر دەكەن.
- كیسەی سەهۆڵا بە كار بهێنە، بە كیسەیەكی سەهۆڵا سەر و ملت بشێلە بەم كارە ماسوڵكەكانی مل و سەر و لاتەنیشتەكانی خاو دەبنەوە سەر ئێشەت نامێنێت.

زۆرترین بینراو