چارەسەری لاوازی سێكس لە پیاواندا

چارەسەری لاوازی سێكس لە پیاواندا

ئا: شەهلا رەشید
زۆرێك لە پیاوان كێشەی لاوازی سێكسیان هەیە و ئەمەش دەبێتە هۆی بێزاری و هەندێكجاریش شەرم كردنەوە، هەندێك لە پیاوانیش كێشەی زوو گەیشتن بە (ئۆرگازم)یان هەیە، ئەم دوو كێشەیەش تەنها كاریگەری لەسەر پیاوان نییە، بەڵكۆ بۆ ئافرەتانیش دەبێتە هۆی خەمۆكی و سارد بوونەوە لە سەرجێی كردن لەگەڵا هاوسەرەكانیان، هەندێك جار لە لایەن ژنانەوە وا لێك دەدرێتەوە كە هاوسەرەكانیان حەزیان بۆ ئەوان ناچێت و هەندێكجار دەمەقاڵی و گرفت و تێكهەڵچوونی لێ دەكەوێتەوە، زۆرجار جیابوونەوەی هاوسەران پەیوەندی بەم حاڵەتەوە هەیە.
بۆ چارەسەری و بە هێز كردنی توانای سێكس لە پیاواندا جگە لە چارەسەری پزیشكی چەندین چارەسەری سروشتیش دیاری كراون، كە هەم بۆ توانای جەستەیی بەسوودن هەمیش بۆ بەهێز بوونی ئەندامی نێرینە. چەند جۆری میوە و خواردنی سروشتی دەخەینەڕوو بۆ ئەو پیاوانەی ئەو گرفتەیان هەیە.
خواردنی شووتی، مۆز، گندۆرە، تیكەڵ كردنی گوێز و فستەق لەگەڵ هەنگوین، وەرزش كردن، خواردنەوەی ئاو، شەربەتی مێوژ.
بە پێی توێژینەوەكان هارینی بەڕوو و تێكەڵكردنی لەگەڵ شەربەتی سێو، جگە لەوە دەبێتە هۆی قەڵەو بوون و بە هێز كردنی توانای سێكس و نەهێشتنی ماددەی ژەهراوی لە جەستەدا.
تەواوی ئەم خواردنانە بە سوودن بۆ بەهێزتر كردنی توانای سێكسی، بەڵام باشتر وایە چەندجارێك سەردانی پزیشكی تایبەت بەم نەخۆشییە بكرێت.

 

زۆرترین بینراو