چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ دواخران

چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ دواخران

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵیە وەرزشییەكان: ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداو بڕیاریاندا تەواوی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو چامپیۆنزلیگ دوابخرێن بۆ كاتێتێكی نادیار.
هەردوو رۆژنامەی ماركاو مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایانكرد كە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) بڕیاریانداوە تەواوی ئەو یارییانەی لە چامپیۆنزلیگ و یۆروپالیگ ماون، بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێن.
ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەكەن، كە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە پێناو پارێزگاریكردن لە یاریزانان و هاندەرانی تۆپی پێ بە باشیان زانیوە بۆ ماوەكی كاتی یارییەكانی ئەو دوو پاڵەوانێتیە رابگیرێت، چونكە بە هۆی یارییەكانی ئەو پاڵەوانێتیەوە تەواوی وڵاتەكانی ئەوروپا بە یەكەوە دەبەسترێنەوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو