چاڤی: دەبێ خۆم خاوەن بڕیاری بەرشە بم

چاڤی: دەبێ خۆم خاوەن بڕیاری بەرشە بم

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لادانی كیكی سیتین، راهێنەری بەرشەلۆنە تەنها لەسەر كات ماوەتەوەو چاوەڕێ دەكرێ بەم زووانە ئەو لابدرێت و یانەكە راهێنەرێكی تازە دەستنیشان بكات، هەر لەبەر ئەوە رۆژنامەیەكی كەتەلۆنی ئاماژەی كردوە كە چاڤی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە چەند مەرجێكی دیاری كردوە.
بەگوێرەی (ئەگویلار) رۆژنامەنووسی ناسراوی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) چاڤی چەند مەرجێكی سەرەكی دیاری كردوە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی كیكی سیتین و پڕۆژەكەی لەگەڵ یانەی پێشووی جێ بەجێ بكات، یەكەمین خاڵی چاڤی ئەوەیە كە دەبێت خۆی خاوەن بڕیار بێت لە یانەكەو هەر خۆشی سەرپەرشتی كڕین و فرۆشتنی یاریزانان بكات، چاڤی پێی وایە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی كە لە سفرەوە دەست پێ دەكات پێویستی بەوە هەیە چەند كەسێكی متمانە پێكراو وەك بەڕێوەبەری وەرزشی دیاری بكرێت و هەر خۆشی یاریدەدەرەكانی لە كاستی راهێنەران هەڵبژێرێت، چاڤی ئاماژەشی كردوە كە ئەو قبوول ناكات ببێتە بوكەڵەی هەر سەرۆكێك كە یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێت جا ئەوە بارتۆمیۆ بێت یان فۆنت كە پاڵێوراوە شوێنی بارتۆمیۆ بگرێتەوە.
جێی ئاماژەیە، گفتوگۆیەكانی لە نێوان چاڤی و بەرپرسانی بەرشە بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت و چاڤیش بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بەرشە رەزامەندی یانەی سەدی قەتەری پێدراوەو وەك بڕگەیەك لە گرێبەستەكەی ئەو دیاری كراوە.

 

زۆرترین بینراو