چوار گوندی قەزای رواندز دەكرێنە گەشتیاری

چوار گوندی قەزای رواندز دەكرێنە گەشتیاری

زاری كرمانجی : بەڕێوەبەری گەشتیاری رواندز بە زاری كرمانجی راگەیاند چەند گوندێكی سنووری قەزای رواندز لە پلان دان كە بكرێنە گوندی گەشتیاری.
چیا محەمەد حەسەن، زیاتر روونی كردۆتەوە " ئێستا بەرنامەیەك لە گەشت و گوزار هەیە پێی دەڵێن گەشت و گوزاری گوندەكان، چەند زۆنێك دیاری كراوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، خۆشبەختانە ئێمە توانیومانە هەر چوار گوندی فەقیان، گەرەوانی سەروو، سەران و بنەكاول، دیاری بكەین ئەم شوێنانە تا رادەیەك وەك خۆی ماونەتەوە, فەقیان بە حوكمی شوێنە گەشتیارییەكەی و كارگەی درووستكردنی شەرابیشی لێیە، هەروەها چەند خانووی قوڕی لێیە, گەرەوانی سەروو چەند شوێنێكی وەك خۆی ماوەتەوە بۆ نموونە كانی ژنان خانووی قوڕ، كە دەستكاری نەكراوە, سەرانیش بە حوكمی بوونی مەزارگەی (پیری كوسە) و بوونی رەزو ماڵە شوان, بنەكاولیش بەو پێیەی سروشتەكەی وەك خۆی ماوەتەوە, ئەم 4 گوندە داخیل كراون گەشت و گوزار لێرەدا هەڵدەستێ بە چاك كردنی شەقامەكان دابینكردنی كارەبا و ئاو، هەروەها هانی خەڵكەكە دەدات بۆ ئەوەی لەسەر شێوازی كۆن خانوو دروست بكەن, بۆ نموونە خێزانێك لە هەولێر یاخود شوێنێكی تر دێت حەز دەكات لەسەر شێوازی ژیانی كۆن بژیت، بەڵام لەبەر بوونی ئەم ڤایرۆسە پڕۆژەكە وەستاوە".

زۆرترین بینراو